دەروازە:ئاسیا/شاری هەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فۆلکسڤاگن پاسات بی-۸
فۆلکسڤاگن پاسات بی-۸

تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京؛ شێوەی خوێندەوەی "تۆکیۆ" واتە پایتەختی ڕۆژھەڵات)؛ بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京都؛ شێوەی خوێندنەوەی "تۆکیۆ-تۆ") پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە و یەکێک لە ٤٧ پارێزگاکەی ژاپۆنە، دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە، وە دیوی ڕۆژئاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا، لە ساڵی (١٨٦٨ز)ەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری و ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە. ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠کلم²، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە (بە ژاپۆنی: 区؛ شێوەی خوێندنەوەی "کوو") کە ئەمانیش دابەش دەبن بەسەر ٣٩ شارەوانی و دوو دوورگەی بچووک کە دەکەونە ڕۆژئاوای پارێزگاکە، ژمارەی دانیشتووانی گەورەترین ناوچەی پارێزگاکە ٨ ملیۆن کەسە وە بەھەموو ناوچەکان و دوو دوورگەکەیشی ژمارەی دانیشتووانەکەیان دەگاتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس.

زیاتر...