دەروازەکردنی قۆڵۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Colostomy
Diagram showing a colostomy
ICD-9-CM ٤٦٫١
MeSH D003125
MedlinePlus 002942

دەروازەکردنی قۆلۆن یان کۆلۆستۆمی ئەم ناوە بە ئینگلیزی بریتییە لە کردنەوەی دەروازەیەک ستۆما (کرداری پزیشکی) لە ڕیخۆڵەئەستوورە (colon)، بە پرۆسەی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێ بۆ کردنەوەی دەروازەیەک لەسەر زگ. ئەم دەروازەیە دروست دەکرێت لەڕێگەی ڕاکێشانی کۆتایی قۆلۆن بە شێوەیەکی تەندروست لەڕێی کردنی بڕینێک لە ڕووپۆشی دیواری پێشەوەی سک و suturing دوورینەوەی قۆڵۆنەکە لەسەر دیواری زگ. ئەم دەروازەیە (تورەگەی ڕاگری پاشماوەکانپەیوەستە کەناڵێکی جێگرەوە دابین دەکات بۆ ئەوەی دەرکردنی پاشەڕۆ لە جەستەدا. بەم شێوەیە ئەگەر کۆم ی سروشتی نەتوانێ بەردەست بێت بۆ ئەم کردارە بەھۆی چەبد ھۆکارێک: (بۆ نموونە، لە حاڵەتێکدا کە جەستە بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆنی خواروو یان زامەھەوی ڕیخۆلە ئەستوورە بووەوە، ئەم دەرچەیە کە بە دەست دروست کراوە دەست بەکار دەبێت لە شوێنی کاری کۆم. ئەم نەشتەرگەرییەی دروستکردنی دەروازەیە لەوانەیە بتوانرێت بگەڕیندرێتەوە شوێنی خۆی یان نەگەڕیندرێتەوە ئەمەش بە پشت بەستن بە بارودۆخی نەخۆشەکە ھەڵدەسەنگیرێت.

بەکارھێنانی[دەستکاری]

ھۆکارێکی زۆر ھەیە بۆ ئەنجامدانی ئە م جۆرە نەشتەرگەرییە. ھۆکارە باوەکان بریتین لە:

  • بەشێک لە قۆلۆن لابراوە، بۆ نموونە بەھۆی شێرپەنجەی قۆلۆن کە پێویستی بە تەواوی بڕینی سەرووی دەرچەی قۆڵۆن (مێسۆرێکتال) ھەیە، دیڤەرتیکۆلیتی (ھەوکردنی دیواری ڕیخۆلە)، برینداربوونی ڕیخۆلە، ھتد، بۆ ئەوەی چیتر نەتوانرێت ڕێگای دەرچوون لەڕێگەی کۆم بەکار بھێنرێت.
  • بەشێک لە قۆلۆنەکە نەشتەرگەری بۆ کراوە و پێویستە «دوور بێ لە کرداری سەرەکییەکەی» تا چاک دەبێتەوە. لەم بارەدا، کۆلۆستۆمی زۆرجار کاتییە و بەگشتی لە کاتێکی دواتردا پێچەوانەوە دەگەرێندرێتەوە بۆ شوێنی خۆی، کە نەخۆشەکە بە برینێکی بچووک لەجیاتی ستۆما بەجێدەھێڵێت.

جۆرەکان[دەستکاری]

وێنەیەک کە جۆرەکانی دەروازەکردنی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی) تێدایە

جۆرەکانی دەروازەکردنی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی) بریتین لە:[١][٢]

  • دەروازەکردنی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی) بازنەیی: ئەم جۆرە کۆلۆستیۆمییە بەگشتی لە بارێکی لەناکاو ڕوو بدات بەکاردێت بۆ ماوەیەکی کاتی دادەنرێت. ڕیخەڵۆکەکە لە شێوەی بازنەیە دەردەھێنرێت لە ناو سک و بە ئامێرێکی دەرەکی لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە.
  • دەروازەکردنی کۆتایی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی) کۆتایی : وەپێ دەڵێن (پرۆسەی ھارتمان).
  • دەروازەکردنی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی)ی جۆری دوو بەرمیلی

ماوەی خایاندنی[دەستکاری]

دەروازەکردنی قۆڵۆن (کۆلۆستۆمی) لەوانەیە کاتی بێت، و لە کاتێکی دواتردا پێچەوانە بکرێت بۆ شوێنی خۆی؛ یان ھەمیشەیی بێت لەگەڵ نەخۆش دەمینێتەوە.

پرۆسەکە[دەستکاری]

دانانی دەروازەی (ستۆما) لەسەر زگ دەکرێت لە ھەر شوێنێک ڕووبدات بەدرێژایی قۆلۆن، بەڵام باوترین شوێنی دانانی دەکەوێتە لای چەپی خوارەوەیە لە نزیک سیگمۆید (کۆتایی قۆلۆنی) کە زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن لێ ڕوودەدات. شوێنەکانی تر بریتین لە بەشی ڕاست و پێچەوانەhttps://en.wikipedia.org/wiki/Transverse_colon) و خوارەوە لە کۆلۆنەکەhttps://en.wikipedia.org/wiki/Descending_colon[٣]

چاودێری ئاسایی[دەستکاری]

کیسە و ئەو ئامرازانەی کە پەیوەستن بە بەستنەوەی کیسەکە دەبێت بە بەردەوامی بگۆڕدرێن. ھەندێک جار ئەم کیسەیە بە بۆن و چەورکەرێک دەکرێتە ناو گیرفانی نوێ پێش ئەوەی دابنرێت. دوو جۆری کیسە بەردەستن: یەکێکیان فڕێدەدرێت وئەوی تر دەتوانرێت دووبارە بەکار بھێنرێتەوە بەوەی کە پاک بکرێتەوە پاشەرۆیەکەی لێ دەردەچێت. زۆربەی ئەم کیسانە شوێنییان ھەیە و نادیارن بۆ دەرچوون و ھاتنەو دەرەوەی گاز لەڕێگەی فلتەر. ڕاھێنانێکی پێشنیارکراو بریتییە لە پاککردنەوەی ئەو کیسەیە کاتێک یەک لەسەر سێی پڕ بوو.[٤] بەپێچەوانەی کیسەکە، ئەو پارچانەی کە بە زگەوە دەبەسترێتەوە بەگشتی ھەموو سێ بۆ حەوت ڕۆژ جارێک دەگۆڕدرێن جگە لەو حاڵەتانەی کە لەگەڵ پێست ئیتر نانوسێن و لێ دەبنەوە، بۆیە کاتێک پێویست بوو دەستبەجێ دەبێ بگۆڕدرێن.[٤]

تەنانەت لە ساڵانی ١٩٤٠کاندا، پزیشکانی نەشتەرگەری کە پێداچوونەوەیان ئەنجامدا لە نۆرینگەی کلیڤلاند (جۆنس و کام لە ساڵی ١٩٤٦) توانیویانە چاودێری ئاسایی کیسەی سەر زگ (کۆلۆستۆمی) ھەمیشەیی بکەن شێوەیەکی زۆر باش، دوای ئەوەی نەخۆشەکان لە نیگەرانی سەرەتایی چاک دەبنەوە بە پێویستیان بە کۆلۆستۆمی، زۆربەیان بە باشی فێر دەبن بۆ بەڕێوەبردنی خۆیان.[٥] ئەم نەخۆشانە لە ھەموو بوارەکانی ژیانیانەوە بەردەوام دەبن و لە کارەکانی ڕۆژانەی خۆیان. یەکێک لە نەخۆشەکان ڕای گەیاند کە ھیچ سوودێکی لە کۆمی ئاسایی ببینێت بەراورد بە ھەبوونی کیسەی سەر زگ (کۆلۆستۆمی). لەکاتێکدا ئەمە لەوانەیە تاڕادەیەک زیادەڕۆیی بکرێت، ئەوە ڕاستە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە کیسەی سەر زگی (کۆلۆستۆمی) ھەمیشەیییان ھەیە دەتوانن ژیانێکی بەسوود و بەختەوەر بژین.[٥] بۆیان دەرکەوت کە، ھەروەک لە ھەموو کەسێکی ئاسایی، نەبوونی ژەمێکی کاریگەرییەکی ئاسایییە لە تێکچوونی ھەرسکردن ژەمی خواردن.[٥] ئەم ئەزموونە مێژوویییە پشتڕاست کراوەتەوە، چونکە ئەمڕۆش ئەو دەرئەنجامە بەردەوامە کە زۆربەی نەخۆشەکان دەتوانن بە سەرکەوتوویی کیسەی سەر زگ (کۆلۆستۆمی) بەڕێوەببات وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.

جۆنز و کێم کاغەزێکی شانە وەک بەرگی کۆلۆستۆمی (کە لە شوێنی خۆی بە بەستەر یان جل وبەرگ ھەڵدەگیرێت) لەشوێنی کیسەی سەر زگ (کۆلۆستیۆمی).[٥]

ئەو کەسانەی کە کیسەی سەر زگیان (کۆلۆستۆمی) ھەیە دەبێت تورەگەی ڕاگری پاشماوەکان لەبەر بکەن بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەی ھەناویان. بە شێوەیەکی ئاسایی، پێویستە کیسەکە بەتاڵ بکرێت یان چەند جارێک لە ڕۆژێکدا بگۆڕدرێت بە پشت بەستن بە ڕێژەی چالاکی و ڕێژەی خواردنی خۆراک.[٦]

ئاڵۆزییەکان[دەستکاری]

نەخۆشێک کە کیسەی سەر زگی ھەیە (کۆلۆستۆمی) ھەیە تووشی فتقێکی گەورە بووە دەردەکەوێت لە تەنیشت دەرچەی دەروازەی سەر زگ (ستۆما).

فتق (ھێرنیای پاراسۆمال (PH))باوترین و ئاڵۆزترین دیاردەیە لە نەشتەرگەری دەروازەی سەر زگ (ستۆما) کە لە دیواری زک دا دەردەکەوێت، لە ١٠–٢٥٪ی نەخۆشەکاندا ئەم دیاردەیە ڕوودەدات.[٧] ڕووخانی دیواری زگ لەڕێگەی دەروازەی سەر زگ (ستۆما) ھەندێک جار ڕوودەدات و لەوانەیە پێویستی بە دووبارە نەشتەرگەری ھەبێت بۆ چاککردنەوە.

ئاڵۆزییە باوەکانی تری کیسەی سەر زگ (کۆلۆستۆمی) بریتییە لە دەرچوونی ڕیخۆڵەکە بەشێوەیەکی زۆر لەسەر زگ، بە ھەستیاربوونی پێستی دەوراوپشتی دروازەی زگ (ئۆستۆمی)، گەڕانەوەی، و مۆر بوون و نەگەیشتنی خوێن (ئیسکیمیا).


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Potter et al. Canadian Fundamentals of Nursing 3rd ed.2006, Elsevier Canada. p1393-1394
  2. ^ "Stoma". Archived from the original on 2015-12-10. Retrieved 2015-06-09. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Potter et al. Canadian Fundamentals of Nursing 3rd ed.2006, Elsevier Canada.p1393
  4. ^ ئ ا Taylor, C. R. , Lillis, C. , LeMone, P. , Lynn, P. (2011) Fundamentals of nursing: The art and science of nursing care. Philadelphia: Lippincott Williams & Wilkins, page 1327.
  5. ^ ئ ا ب پ Jones, Thomas E.; Kehm, Ray W. (1946), "Management of the permanent colostomy" (PDF), Cleveland Clinic Quarterly, vol. 13, no. 4, pp. 198–203, doi:10.3949/ccjm.13.4.198, PMID 20274022.[بەستەری مردوو]
  6. ^ "Colostomy irrigation: Colostomy Guide" (PDF). United Ostomy Associations of America. Archived from the original (PDF) on 23 June 2012. Retrieved 4 February 2013. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Paul H. Sugarbaker (2013). "Paraostomy Hernias: Prosthetic Mesh Repair". Abdominal Surgery. American Society of Abdominal Surgeons. Archived from the original on 2016-01-31. Retrieved 2015-10-28.