تورەگەی ڕاگری پاشماوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێری ڕاگری پاشەڕۆی ھەناو

ئامرازی تورەگەی ڕاگری پاشماوەکان (بە ئینگلیزی: Ostomy pouching system) (یان لەناو خەڵک بە تورەگەی پیسایی یان تورەگەی پاشەڕۆ بانگ دەکرێت) بریتییە لە ئامرازێکی دەستکرد کە بەھۆیەوە پیسایی و پاشەڕۆی مرۆڤی پێ گیردەکرێت کە بەھۆی ھۆکارێکی پزیشکیەوە کەسی بەکارھێنەر ناتوانێت لەڕێگای کۆمەوە پاشەڕۆکانی دەربکات یان لە سک رایبگرێت بۆیە پەنا بۆ ئەم ئامرازە دەبات کەسانێک کە نەشتەرگەری کۆڵۆن یان میزەڕۆییان بۆ ئەنجامدراوە پەنا بۆ ئەم ئامرازە پزیشکیە دەبەن، ئامرازەکە کونێکی ھەیە کە پێی دەڵێن بازنەدەرچەی سک ڕاستەوخۆ بەدیواری سک دەلکێندرێت و لەڕێگای ئەم کونەوە پاشەڕۆی سک دەرژێتە ناو تورەگەکە.

ئامرازەکە پێکھاتووە لە تورەگەیەک و بازنەیەکی لاستیکی شەمێدار، تورەگەکە وەک کۆگایەکی پاشەڕۆ دەبێت و بازنەدەرچەکەش چینێک شەمێی بەھێزی پێەوەیە کە ڕاستەوخۆ بە دیواری سک دەنوسێت و ڕێگانادات پیسایی یان پاشەڕۆی شل دزەبکات، لەبەشی خوارەوەی تورەگەکەش کونێکی تر ھەیە کە پێی دەڵێن کونەدەرچە کە لەکاتی پڕبوونی دەتوانرێت بکرێتەوە بەمەبەستی بەتاڵکردنەوەی تورەگەکە، چونکە زۆرێک لەنەخۆشەکان بەھۆی گرانی نرخی تورەگەکە ناچاردەبن ڕۆژانە بەتاڵی بکەنەوە و بیشۆرن و دیسان بیبەستنەوە.

تورەگەکە بەتوێژالێکی لاستیکی ڕووپۆش کراوە و ئاو و بۆن ناتوانێت دزەبکات بۆیە دەکرێت کەسی بەکارھێنەر کاروباری ڕۆژانەی خۆی بەتەواوی ئەنجام بدات و بەشداری مەلەوانی و ڕاکردن و جۆرەھا وەرزش بکات.

بازنە دەرچەی سک[دەستکاری]

بازنە دەرچەی سک کە ڕاستەوخۆ بەسک دەلکێنرێت.

ئەم بازنەیە لەماددەی بەکتین دروست دەکرێت و چەندین قەبارە و ڕەنگی جۆربەجۆری ھەیە و ھیچ کاریگەریەکی خراپ لەسەر پێست جێناھێڵێت و دەتوانرێت بەپێی قەڵەوی و لاوازی کەسەکە ھەڵبژێردرێت،

ئەم بازنەیە بۆماوەی چوار ھەتا پێنج ڕۆژ بەکاردێت و لێناکرێتەوە بە پێچەوانەی تورەگەکە کە دەبێت لەھەر بیست و چوارکاژێرێک جارێک پاکبکرێتەوە،

تورەگە (گیرفانی سک)[دەستکاری]

تورەگەیەکی پاشەڕۆی داخراو لەھەردوو سەرەوە بەرەنگی سپی کەھیچ شلەیەک یان پاشەڕۆیەکی لێ دزەناکات.
دوو گیرفانەسک کە یەکێکیان دەرچەکانی کراوەتەوە و ئەویتریان داخراوە

ئەم تورەگەیە ھەموو پاشەڕۆکان ھەڵدەگرێت و ڕێگا دەگرێت لەدزەکردن و بڵاوبونەوەی بۆن، ھەروەھا کارێکی گرنگ دەکات بۆ پاک ڕاگرتنی نەخۆش و توش نەبونی بە میکرۆب و ڤایرۆسی زیان بەخش، کونی سەرەوەی تورەگەکە کە بە دەرچەکونی سک دەناسرێت لەماددەی تابروێر دروست کراوە بەھیچ شێوەیەک ڕێگانادات پاشەڕۆ و بۆنی ناخۆشی لێ دەربچێت، ئەم تورەگەیە دەبێت ڕۆژانە بگۆڕدرێت یان پاک بکرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]