دێبا حیکمەت
ڕواڵەت
| لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ |
|---|---|
| چالاکبوون | ٢٠١٨–ئێستا |
دێبا حیکمەت (لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ لە سەردەشت) مۆدێل، ئەکتەر و نووسەرێکی کوردی نیشتەجێی بەریتانیایە. ئەو پێش ئەوەی لە فیلمی دوایین مەلە (٢٠٢٤) ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت، وەک مۆدێل کاری کردووە.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]حیکمەت لە شاری سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٤دا، خێزانەکەی بەرەو بەریتانیا کۆچیان کرد و لە کرۆیدۆن لە باشووری لەندەن نیشتەجێ بوون. کاتێک حیکمەت تەمەنی ١٢ ساڵ بوو، خێزانەکەی ڕوویان لە شاری کاردیف کرد.[٢] ئەو زوو قۆناغی شەشەمی کۆلێژی بەجێھێشت و دواتر ڕووی لە لەندەن کردەوە.[٣]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]| ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
|---|---|---|---|
| ٢٠٢٣ | پاشەکەوت (Hoard) |
لارەیب | |
| ٢٠٢٤ | دوایین مەلە (Last Swim) |
زیبا سووفی | |
ڤیدیۆ کلیپەکان
[دەستکاری]- «فریشتە (ئەنجێل)» (٢٠٢٠)، لاڤا لا ڕو
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shimada، Naomi (١٦ی نیسانی ٢٠٢١). «BBC Sounds - Beauty Fix with Naomi Shimada, Carefree body hair with Deba Hekmat». BBC Sounds. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ White، Amelia (٦ی ئایاری ٢٠٢١). «Deba Hekmat». Perfect. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Jankowska، Olivia (٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Checkin' In With Deba Hekmat». Patta. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.