دۆنگ یی (زنجیرەی تەلەفزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە دۆنگیەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Dong Yi
دۆنگ یی
Dong Yi.jpg
پۆستەری زنجیرە درامای دۆنگ یی
چەشن ڕۆمانسی
دراما
مێژوویی
نووسەر کیم یی-یۆنگ
دەرھێنەر لیی بیۆنگ-ھوون
کیم سانگ-ھیۆنگ
ئەکتەران ھان ھیۆ-جۆ
جی جین-ھی
لی سۆ-یۆن
بای سوو-بین
وڵاتی بەرھەمھێنەر  کۆریا
زمان کۆری
ژمارەی ئەڵقەکان ٦٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر جێبەجێکەر کیم ھۆ-یۆنگ
ئان سیۆنگ-گاک
بەرھەمھێنەر(ان) لی سی-جوونگ
لۆکەیشن(ەکان) کۆریا
ماوەی پەخش دوو شەمە و سێ شەمەکان لە ٢١:٥٥
پەخش
کەناڵ Munhwa Broadcasting Cop
Original release ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠ – ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
Chronology
دەکەوێتە پاشی Pasta
دەکەوێتە پێشی Queen of Reversals
گرێدان بۆ دەرەوە
وێبگە

دۆنگ یی (بە ھانگۆل: 동이؛ بە ھانجا: 同伊)، زنجیرەیەکی مێژوویی و ڕۆمانسییە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆریا بەرھەمھێنرا، و لە ھەمان ساڵی پلەی یەکەمی وەرگرت بەھۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری ھەبوو لە کاتی‌ پەخشکردنیدا لە کۆریا‌. زنجیرە درامای دۆنگ یی لەلایەن (Media ART Production)ـەوە ئامادەکراوە. (دۆنگ یی) درامایەکی مێژووییە، گێڕانەوەی چیرۆکی پاشا (سوکجۆنگ)ی نەوەی جۆسۆنـی کۆریاـیە، کە ئاشقی (دۆنگ یی) دەبێت و (دۆنگ یی)ـش یەکێکە لە کارەکەرە سادەکانی کۆشک‌ و دەبێتە جێگەی سەرنجی پاشا (سوکجۆنگ) و بەتەواوی ھۆگری دەبێت. (دۆنگ یی) ھەر لە سەرەتای چوونە ناو کۆشکی شاھانەوە،‌ لەلایەن شاژنە (لنھیۆن)ـەوە رووبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە ‌لەبەرئەوەی (دۆنگ یی) سەر بە خێزانێکی ھەژارە رقی لێیەتی. ھەروەھا لەلایەن کارەکەرێکی تری کۆشکەوە کێشەی زۆری بۆ دروستدەکرێت چونکە ئەوان خەونیان ئەوەیە لەو شوێنە کاربکەن کە (دۆنگ یی) ھەر لە ‌سەرەتای کارکردنیەوە وەریگرتووە. ئەم زنجیرە درامایە چیرۆکی خۆشەویستییەکی رۆمانسی‌ و وێناکردنی ژیانی کۆریـیەکانە لە سەردەمی پاشا (جۆسۆن)‌ و ناساندنی دابونەریتی کۆرییەکانە لەو سەردەمەدا، ھاوکات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەلایەن پاشاوە لەو سەردەمەی کۆریادا.

سەرچاوە[دەستکاری]