بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دڵنەبردنی دڵەڕاوکەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆرانکاری "مس ئەی—" لە ساڵی ١٨٦٦ بۆ ١٨٧٠ دوای وەرگرتنی چارەسەری ئەنۆرێکسیا. ئەمە یەکێک بوو لە یەکەم حاڵەتەکانی ئەنۆرێکسیا و ئارەزووی لاوازبوون.

دڵنەبردنی دڵەڕاوکەیی، ئه‌نۆڕه‌کسیا نه‌رڤۆسا (Anorexia nervosa) یا ئەنۆرەکسیا زۆر جار ناوبراو به ناڕێکییه‌ک له خواردن،[١] ده‌ناسرێ به دابه‌زینی کێش (کێشێکی که‌م)، سنووردانان بۆ خواردنه‌کان، ترسان له به‌رزبوونی کێش، وه ئاره‌زوویێکی زۆر بۆ داگرتنی کێش و لاوازبوون.[٢] ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌نۆڕه‌کسیایان هه‌یه وا ده‌زانن و خۆیان وا ده‌بینن که کێشیان زیاد بێت و حاشا له‌وه ده‌که‌ن که کێشه‌یان هه‌بێ له‌گه‌ڵ لاوازبوون.[٢][٣] زۆربه‌ی جار ته‌نها خواردنی دیاریکراو له‌گه‌ڵ ژه‌می خۆراکی بچووک ده‌خۆن و زوو زوو کێشیان ده‌پێون.[٤] هه‌ندێکیان زۆر وه‌رزش ده‌که‌ن، به ناچاری خۆیان ده‌ڕشێننه‌وه، یاخود ده‌رمانی ڕه‌وانی ده‌خۆن بۆ به‌ده‌ستهێنانی لاوازی. له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه: که‌م پته‌وی ئێسک (ئۆستیۆ پۆرۆسیس)، بێ به‌رهه‌می، زیان گه‌یاندن به دڵ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌خۆشی دیکە. له ئافره‌ت دا زۆر جار ده‌بێته هۆی وه‌ستانی سووڕی مانگانه.[٤]

هۆکاری (ئه‌نۆڕه‌کسیا) له‌م کاته‌دا نه‌زانراوه.[٥] وا ده‌رکه‌وتووه که چه‌ند هۆکاری بۆ کاتی هه‌یه له‌گه‌ل زیاتر تووشبوونی دوانه‌ی ده‌قاو ده‌ق له چاو دوانه‌ی ئاسایی. هۆکاری که‌لتووریش هه‌یه به‌هۆی به به‌ها زانینی لاوازی له لایه‌ن کۆمه‌لگا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رز بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشی تیایان.[٦] هه‌روه‌ها زیاتر باوه له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی چالاکییه‌ک ده‌که‌ن که گرنگی به لاوازی ده‌دات وه‌ک: یاریزانان، مۆدێلان، سه‌ماکه‌ران، هتد.[٦][٧] زۆر جار مرۆڤ تووشی ئه‌نۆڕه‌کسیا ده‌بێت کاتێک که رووداوێکی ژیان گۆڕ یان فشار دروستکه‌ر رووده‌دات.[٦] کێشێکی زۆر که‌م پێویسته بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه. توندی نه‌خۆیشه‌که به بۆدی ماس ئیندێکس (بی ئێم ئای) ده‌ستنیشان ده‌کرێت، له که‌سێکی پێگه‌یشتوو به ئه‌نۆڕه‌کسیایێکی نیان بی ئێم ئای بریتیه له زیاتر له ١٧، مامناوه‌ند بریتیه له ١٦–١٧، توند ١٥–١٦، زۆر توندیش که‌متر له ١٥.[٦]

چاره‌سه‌رکردنی ئه‌نۆڕه‌کسیا پێک دێت له گه‌ڕانه‌وه بۆ کێشێکی ته‌ندروست و ئاسایی، چاککردنی کێشه فیزیۆلۆجییه بناغه‌ییه‌کان، و ناونیشانکردنی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌که‌ن.[٨] هه‌ر چه‌نده ده‌رمان خواردن یارمه‌تی که‌سه‌که نادات بۆ زیادکردنی کێش، ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی دڵەڕاوکێ (ئه‌نگزایه‌تی) یان خەمۆکی (دیپڕێشن) هاوپه‌ست.[٨] چه‌نده‌ها چاره‌سه‌ری ده‌روونی سوودمه‌ند هه‌یه وه‌ک چاره‌سه‌ری کۆگنه‌تیڤ بیهه‌یڤیۆڕه‌ڵ یاخود چاودێری کردنی خواردن له لایه‌ن باوان (چاره‌سه‌ری مۆدسلی فامیلی).[٨][٩] هه‌ندێک کات وا پێویست ده‌بێت که‌سه‌که بخرێت بۆ نه‌خۆشخانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ کێشی ئاسایی.[١٠] به‌ڵام به‌ڵگه له سوودمه‌ندی نه‌یزۆگاستریک تووب فیدینگ دیار و ئاشکرا نییه.[١١] هه‌ندێک که‌س بۆ ماوه‌یه‌ک یاخود ئه‌ڵقه‌یه‌ک تووشی ده‌بن به‌ڵام که‌سانی دیکه له‌وانه‌یه چه‌نده‌ها جار تووش ببن.[١٠] زۆر له کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن دوای زیادکردنی کێش.[١٠]

به شێوه‌یه‌کی جیهانی، ده‌خه‌مڵێت که ٢.٩ میلیار که‌س له ساڵی ٢٠١٥ ئه‌نۆڕه‌کسیه‌یان هه‌بووه.[١٢] له (%٠٫٩-%٤٫٣) ی ئافره‌ت و (%٠٫٢-%٠٫٣) له وڵاته رۆژئایاییه‌کان ئه‌نۆڕه‌کسیه‌یان هه‌بووه له ساتێک له ژیانیاندا.[١٣]ساڵانه نزیکه‌ی (%٠٫٤)ی ئافره‌تانی گه‌نج تووشی ده‌بن و نزیکه‌ی ١٠ جار له ئافره‌تان باوتره له پیاوان.[١٤][١٣] بڕ یان خێرایی له‌و وڵاتانه‌ی له پێشکه‌وتندان نادیاره.[١٤] زۆر جار له کاتی نه‌وجه‌وانی یان گه‌نجی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.[١٥] هه‌رچه‌نده ئه‌نۆڕه‌کسیا دوای سه‌ده‌ی ٢٠ه‌م زیاتر دیاری کرا وه‌ک نه‌خۆشی، ئه‌و ڕاستییه نادیاره که هۆکاری ئه‌م زیادبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی نه‌خۆشیه‌که یان ته‌نها باشتربوون له ده‌ستنیشانکردنی. له ساڵی ٢٠١٣، ئه‌نۆڕه‌کسیا ڕاسته‌وخۆ بووه هۆی مردنی ٦٠٠ که‌س به شێوه‌یه‌کی جیهانی، نزیکه‌ی ٤٠٠ مردنیش له ساڵی ١٩٩٠.[١٦] ناڕێکی له خواردن ده‌بێته هۆی به‌رزبوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌به‌ر چه‌ند هۆکاری دی وه‌ک خۆکوشتن.[١٥][١٣] نزیکه‌ی %٥ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌نۆڕه‌کسیایان هه‌یه دوای ١٠ ساڵ ده‌مرن به‌هۆی کێشه‌کانی.[١٤][١٧]

ئه‌نۆڕه‌کسیا نێرڤۆسه ناڕێکیه‌که له خواردن ده‌ناسرێته‌وه به هه‌وڵدانی که‌سه‌که بۆ خۆ لاواز کردن و خۆ برسیکردنێکی زۆر. که‌سێک به ئه‌نۆڕه‌کسیا نێرڤۆسه چه‌نده‌ها نیشانه‌ی هه‌یه، جۆر و ڕاده‌ی خراپیه‌که‌ی له که‌سێک بۆ که‌سێکی تر جیاوازه و له‌وانه‌شه راسته‌وخۆ نه‌ناسرێن.[١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sari Fine Shepphird (2009). 100 Questions & Answers About Anorexia Nervosa. Jones & Bartlett Learning. لاپەڕە xvi. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٩٦-٣٠٧٩-٩. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا «What are Eating Disorders?». NIMH. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Attia E (٢٠١٠). «Anorexia Nervosa: Current Status and Future Directions». Annual Review of Medicine. ٦١ (1): ٤٢٥–٣٥. doi:١٠.١١٤٦/annurev.med.٠٥٠٢٠٨.٢٠٠٧٤٥. PMID ١٩٧١٩٣٩٨.
  4. ^ ئ ا Diagnostic and statistical manual of mental disorders: DSM-5 (چاپی 5). Washington: American Psychiatric Publishing. 2013. لاپەڕە ٣٣٨–٣٤٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨.
  5. ^ Attia E (٢٠١٠). «Anorexia Nervosa: Current Status and Future Directions». Annual Review of Medicine. ٦١ (1): ٤٢٥–٣٥. doi:١٠.١١٤٦/annurev.med.٠٥٠٢٠٨.٢٠٠٧٤٥. PMID ١٩٧١٩٣٩٨.
  6. ^ ئ ا ب پ Diagnostic and statistical manual of mental disorders: DSM-5 (چاپی 5). Washington: American Psychiatric Publishing. 2013. لاپەڕە ٣٣٨–٣٤٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨.
  7. ^ Arcelus، J؛ Witcomb، GL؛ Mitchell، A (March 2014). «Prevalence of eating disorders amongst dancers: a systemic review and meta-analysis». European Eating Disorders Review. ٢٢ (2): ٩٢–١٠١. doi:١٠.١٠٠٢/erv.٢٢٧١. PMID ٢٤٢٧٧٧٢٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا ب «What are Eating Disorders?». NIMH. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Hay، P (July 2013). «A systematic review of evidence for psychological treatments in eating disorders: 2005–2012». The International Journal of Eating Disorders. ٤٦ (5): ٤٦٢–٩. doi:١٠.١٠٠٢/eat.٢٢١٠٣. PMID ٢٣٦٥٨٠٩٣. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  10. ^ ئ ا ب «Feeding and eating disorders» (PDF). American Psychiatric Publishing. 2013. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ British Psychological Society (2004). «Eating Disorders: Core Interventions in the Treatment and Management of Anorexia Nervosa, Bulimia Nervosa and Related Eating Disorders» (PDF): ١٠٣. PMID ٢٣٣٤٦٦١٠. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  12. ^ GBD 2015 Disease and Injury Incidence and Prevalence، Collaborators. (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. ٣٨٨ (10053): ١٥٤٥–١٦٠٢. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٦٧٨-٦. PMC ٥٠٥٥٥٧٧. PMID ٢٧٧٣٣٢٨٢. {{cite journal}}: |یەکەم1= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  13. ^ ئ ا ب Smink، FR؛ van Hoeken، D؛ Hoek، HW (August 2012). «Epidemiology of eating disorders: incidence, prevalence and mortality rates». Current Psychiatry Reports. ١٤ (4): ٤٠٦–١٤. doi:١٠.١٠٠٧/s١١٩٢٠-٠١٢-٠٢٨٢-y. PMC ٣٤٠٩٣٦٥. PMID ٢٢٦٤٤٣٠٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  14. ^ ئ ا ب Diagnostic and statistical manual of mental disorders: DSM-5 (چاپی 5). Washington: American Psychiatric Publishing. 2013. لاپەڕە ٣٣٨–٣٤٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨.
  15. ^ ئ ا «What are Eating Disorders?». NIMH. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ GBD 2013 Mortality and Causes of Death Collaborators (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990–2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. ٣٨٥ (9963): ١١٧–١٧١. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٤)٦١٦٨٢-٢. PMC ٤٣٤٠٦٠٤. PMID ٢٥٥٣٠٤٤٢. {{cite journal}}: |نووسەر= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  17. ^ Espie J، Eisler I (٢٠١٥). «Focus on anorexia nervosa: modern psychological treatment and guidelines for the adolescent patient». Adolesc Health Med Ther. ٦: ٩–١٦. doi:١٠.٢١٤٧/AHMT.S٧٠٣٠٠. PMC ٤٣١٦٩٠٨. PMID ٢٥٦٧٨٨٣٤.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  18. ^ Gull، WW (September 1997). «Anorexia nervosa (apepsia hysterica, anorexia hysterica). 1868». Obesity Research. ٥ (5): ٤٩٨–٥٠٢. doi:١٠.١٠٠٢/j.١٥٥٠-٨٥٢٨.١٩٩٧.tb٠٠٦٧٧.x. PMID ٩٣٨٥٦٢٨. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)