بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دژە ئەمریکیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو خۆپیشاندەر ئێران لەکاتی دڕاندنی ئاڵای ئەمریکا لە گردبوونەوەیەکی دژە ئەمریکیزمدا، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

دژە ئەمریکیزم، دژە ئەمریکایزم یان دژە ئەمریکی (ھەروەھا: ھەستی دژە ئەمریکیبوون و ئەمریکانۆفۆبیا)[١] زاراوەیەکە کە چەندین ھەست و ھەڵوێست پێناسە دەکات لەوانە دژایەتیکردن، ترس، بێمتمانەیی و ڕق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حکومەتەکەی و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا، یان ئەمریکییەکان بە گشتی.[٢][٣]

وشەناسی

[دەستکاری]

لە فەرھەنگی ئۆنلاینی ئۆکسفۆرددا، زاراوەی "دژە ئەمریکی" بە "دوژمنایەتی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" پێناسە کراوە.[٤][٥]

لە چاپی یەکەمی فەرھەنگی ئەمریکی بۆ زمانی ئینگلیزیی وێبستەر (١٨٢٨)، زاراوەی "دژە ئەمریکی" بەم شێوەیە پێناسە کراوە: "دژایەتی ئەمریکا، یان بەرژەوەندییەکان و حکوومەتی ئەمریکا؛ یان دژایەتی شۆڕشێک لە ئەمریکا".[٦][٧][٨]

مێژوو

[دەستکاری]

دژە ئەمریکیزم ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی کۆنی ھەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای دامەزراندنی وڵاتی ئەمریکا. لە سەدەی ھەژدەھەمدا زلھێزەکانی ئەورووپا بە گومانەوە سەیری شۆڕشی ئەمریکایان دەکرد و ترسیان لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکەی شۆڕشگێڕانەی ئەمریکی ھەبوو، بۆیە نەیاندەویست ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بکەن لەگەڵ ئەمریکا.[٩] لە سەدەی نۆزدەھەمدا، کێبڕکێی ئابووری و جیاوازییە کولتوورییەکان، ھەستی دژە ئەمریکیزمیان زیاتر کرد.[١٠] سەدەی بیستەم تا ئەمڕۆ، لە قۆناغەکانی دەستێوەردان و ململانێ جیھانییەکاندا، دژە ئەمریکیزم بە تەواوی سەریھەڵدا بە شێوەیەکی گشتی لە وڵاتە جیاوازەکانیی جیھان؛ ھەروەھا گرژییەکانی جەنگی سارد و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، کاریگەری گەورەیان ھەبوو.[١١][١٢][١٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Anti-Americanisms». Hoover Institution (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Understanding Anti-Americanism». Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Webster's Revised Unabridged Dictionary (1913) - The ARTFL Project». web.archive.org. ٥ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ «ANTI-AMERICANISM | Meaning & Definition for UK English | Lexico.com». web.archive.org. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Definition of ANTI-AMERICAN». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Understanding Anti-Americanism». ciaotest.cc.columbia.edu. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «The American Enemy: The History of French Anti-Americanism by Philippe Rogerk». press.uchicago.edu. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ Schama، Simon (٢ی ئازاری ٢٠٠٣). «The Unloved American». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ Berman، Russell A. (2004). Anti-Americanism in Europe: A Cultural Problem (بە ئینگلیزی). Hoover Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٧٩-٤٥١٢-١.
  11. ^ Center، Pew Research (١ی نیسانی ٢٠١٠). «Anti-Americanism: Causes and Characteristics». Pew Research Center's Global Attitudes Project (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «CNN.com - Attacks draw mixed response in Mideast - September 12, 2001». web.archive.org. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ «Phoenix Media Network Inc». Phoenix Media Network (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.