دورەید لەحام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دورەید لەحام

دورەید محمد حسن لەحام ناسراوە بەغەوار لە ٣١ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٤ لەدیمەشق لەدایک بووە ھونەرمەند و دەرهێنەری کۆمیدی سووری بووە و پاڵیۆزی نیازە پاکەکانی یونیسیڤ بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا.

ژیان[دەستکاری]

لەحام لەزانکۆی دیمەشق بەشی زانیاری فیزیا و کیمیایی تەواوکردووە و تاکو ساڵی ١٩٥٩ لە شاری صڵخد لە باشووری سوریا وەکو مامۆستا کاری کردووە دواتر لەزانکۆی دیمەشق موحازەرەی وتۆتەوە. لە ساڵی ١٩٦٠ لەسەر بانگھێشتی دکتۆر صباح قبانی بەڕێوەبەری تلەفزوێنی سوریا دورەید لەحام لەو تەلەفزیۆنە ھونەری نواندی کردووە دواتر ڕویکردۆتە ھونەری نواندی سەرشانۆ، بەکەسایەتی غوار تووشەی کۆمیدی ناوبانگی دەرکردووە، لەساڵی ١٩٩٧ وەکو باڵیۆزی نیازە پاکەکان بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لەلایەن ڕێکخراوی یونیسیڤەوە ھەڵبژێردراوە بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ بەھۆی جەنکی دژ بەلوبنان دەستی لەپۆستەکەی کشانۆتەوە، خاوەنی نیشانەی مافی ڕەوای سوریا و ئەستێرەکانی ئوردن و ڕۆشنبیری تونسە و بێجگە لە ژمارەیەکی زۆری نیشانە و خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنانی باڵیۆزەکانی جیھانی و وڵاتە عەرەبیەکان. نازناوی غوار تووشە دورەید لەحام خۆی بۆخۆی ھەڵیبژاردووە وەکو نازناوێکی نمونەیی و دواتر ھەر بەم نازناوی ناوبانگی دەرکردووە، بەشداری لە ١٥ ھەڵقە و ١٢ شانۆگەری و ٣٣ فیلم و ٥٤ گۆرانیشی وتوە و ٣ بەنامەشی پێشکەش کردووە. ھەڵوێستی ڕون و ئاشکرای دورەید لەحام ناسراو بەغەوار بەرامبەر بەشەڕی ناوخۆی سوریا ئەوەیە کە دژ بە شوڕشگێڕەکانە و ئەو شۆڕشەش باوەڕپێنەکراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]