دوراندۆ پێتری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیێتری لە ساڵی ١٩٠٨دا جامە زیوییە زێڕینەکەی شاژنە ئەلێکساندرای بەدەستەوەیە
زانیاری کەسێتی
لەدایکبوون (١٨٨٥-١٠-١٦) ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥
کۆریجیۆ، ئیتالیا
شوێنی مردن٧ی شوباتی ١٩٤٢(١٩٤٢-٠٢-٠٧) (٥٦ ساڵ ژیاوە)
سانرێمۆ، ئیتالیا
باڵا١.٥٩ مەتر
کێش٦٠ کیلۆگرام
وەرزشی
وەرزشAthletics
ڕووداو(ەکان)Long-distance running
یانەLa Patria Carpi
دەستکەوتەکانی
باشترینەکانی (تاکەکەسی)
  • 1500 m: 4:11.0 (1905)
  • 5000 m: ١٦:٠٨.1 (1905)
  • 10000 m: ٣٢:١٨.0 (1910)
  • Marathon: 2:38:49 (1910)[١][٢]

دۆراندۆ پیێتری (بە ئیتالی: [doˈrando ˈpjɛːtri]; زۆرجار بە ھەڵە پیتری دەنووسرێت؛ لە دایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥ - مردووی ٧ی شوباتی ١٩٤٢) پێشبڕکێکاری ماراتۆنی ئیتالی بوو. پێتری لە ماراتۆنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ یەکەم کەس بوو بگاتە نزیک ھێڵی کۆتایی بەڵام بەھۆی یارمەتی درانی لەلایەن چاودێرانەوە لە مەدالیای زێڕ بێ بەشکرا.[٣][٤]

ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨[دەستکاری]

گەیشتنی دۆراندۆ پیێتری لە کۆتاییی ماراتۆنەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨، بە یارمەتیی دکتۆر مایکڵ جۆزێف بلجەر (لای ڕاست)

پێتری یەکێک بوو لە بەشداربووانی پێشبڕکێی ماراتۆنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ لەندەن. پێشبڕکێکە لە کاتژمێر ٢:٣٣ی ئێوارە دەستی پێکرد. کەشوھەوا گەرم بوو بەپێی ستانداردەکانی ھاوینی بەریتانیا. مەوودای ماراتۆنەکە لەم خولە ٤٢٫٢ کیلۆمەتر (٢٦ میل) بوو؛ دوورییەک دواتر بوو بە درێژی ماراتۆن لە ساڵی ١٩٢١ەوە.[٥] پیێتری پێشبڕکێی خۆی بە خێرایییەکی ھێواش دەستی پێکرد، بەڵام لە نیوەی دووەمی پێشبڕکێکەدا شەپۆلێکی بەھێز دەستی پێکرد کە وای لێکرد بچێتە پلەی دووەم بە ٣٢ کیلۆمەتر (٢٠ میل)، ٤ خولەک لەدوای چارلز ھێفرۆن ئەفریقای باشوور. کاتێک زانی کە ھیفرۆن لە دۆخێکی ماندوو بووندایە خێراییی خۆی زیاتر کرد لە ٣٩ کم (٢٤ میل) پێشرەوی کرد تا کۆتایی.ھەوڵەکانی پێتری بۆ بەردەوامی لە پێشنگ بوون بێ زیان نەبوون، تەنھا دوو کیلۆمەتری مابوو، کاریگەریی ماندووبوونی لەسەر دەرکەوت، بەتایبەت کاتێک چووە ناو یاریگاوە، بە ڕێگایەکی ھەڵەدا ڕۆیشت کاتێک ناوبژیوانان ڕێنمایییان کرد بۆ ئاراستە ڕاستەکە، بەھۆی ماندووبوون کەوتە سەرزەوی، بەیارمەتیی ناوبژیوانان لە بەرچاوی ٧٥ ھەزار بینەردا ھەستایەوە. بەڵام چوارجار زیاتر کەوتە سەرزەوی و ناوبژیوانەکان یارمەتییان دەدا بۆ ھەڵسانەوە، لە کۆتاییدا ھەرچەند تەواو ماندوو بوو توانی ھێڵی کۆتاییی پێشبڕکێکە بە ٢کاتژمێر و ٥٦ خولەک و ٤٦ سانییە تەواو بکات، دوای ئەو جۆنی ھایس ڕاکەری ئەمریکی گەیشتە کۆتاییی ھێڵەکە بە ٢ کاتژمێر و ٥٥ خولەک و ١٨ سانییە، دەستبەجێ تیمی ئەمریکی سکاڵای تۆمارکرد لەسەر یارمەتییەکانی پێتری لەلایەن ناوبژیوانانەوە، دوای لێکۆڵێنەوە سکالای تیمی ئەمرکی پەسەند کرا و پێتری لە ڕکابەرییەکە دورخرایە و مەدالیای زێڕ بەخشرایە جۆنی ھایس، دوای گەیشتن بە ھێڵی کۆتایی، پێتری بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لەژێر چارەسەردا بوو. ھەوڵەکانی پێتری و ئەم ڕووداوە بووە ھۆی دروستبوونی ھاوسۆزی لەلایەن بەریتانییەکان دوای چاکبوونەوەی و دەرچوون لە نەخۆشخانە شاژنە ئەلێکساندەر جامێکی گەورەی زیوی پێ بەخشی وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو ڕووداوەی بەسەریدا ھات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dorando Pietri 25 September 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. sports-reference.com
  2. ^ Dorando Pietri. trackfield.brinkster.net
  3. ^ "Dorando Pietri's famous 1908 London Olympic marathon finish". Archived from the original on 1 November 2011. Retrieved 14 April 2012.
  4. ^ "Dorando Pietri". Olympedia. Retrieved 8 March 2021.
  5. ^ Burnton, Simon (29 February 2012). "50 stunning Olympic moments No16: Dorando Pietri's marathon, 1908". London: guardian.co.uk. Retrieved 14 April 2012.