داودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھۆزی داودە یان ھۆزی داودی یەکێک لە ھۆزەکانی کوردە کە نزیکەی ٤ھەزار خێزان بوون لە ساڵی ١٩٢٠ لە دەوروبەری کەرکووک، خانەقین، کفری، کەلار، تاوق و گل نیشتەجێن.

لەنێوان ڕووباری ڕۆخانە و دۆڵی ھۆمربل – عمربیل و کەوتوەتە نێوان ھۆزەکانی شێخان و جاف و تاڵەبانی و زەنگنە و دەلۆ و بەیات؛ و ھەرێمێکی فراوانی گرتووەتەوە، داودە لە ھۆزە دێرینەکانی کوردە و ژمارەیان دەگاتە ٤٠٠٠ خێزان.

ھەر سەبارەت بەم ھۆزە سەرچاوەیەکی دیکە باس دەکات کە چوار ھەزار خێزانن. ھۆزێکی کوردی جەونگاوەری نیمچە کۆچەرە لەسەر ڕۆخەکانی گچکە نیشتەجێن. مەلەوانی چاکیان تێدایە. سوارەی ھەژاریشیان زۆرە. لە کوردەکانی بەبەن.

ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ئاوەسپی نزیک خورماتوو نیشتەجێ بوونە، بایەخ بە کشتوکاڵ و ماڵات بەخێوکردن دەدەن.

ئەم ھۆزە دابەشی سەر دوو بەش دەبن کە بە داودەی کوێستان و داودەی گەرمیان ناسراون، کە داودەی کوێستان لە دەوروبەری مووسڵ ھەن توانایەکی باشیان ھەیە و گوندەکانیان زۆرە. ئەو شارانەی ئێستا ھۆزی داودەی تێدایە: قورەتوو، دوز، کفری، قادرکەرەم، خانەقین، داقوق، کەرکووک و کەلار ئێستا ژمارەیان زیاتر لە ٧٠ھەزار کەسە.