وتووێژ:خەیاڵاویبوون
ڕواڵەت
ناوی وتار
[دەستکاری]سڵاو ڕاتان بۆ ناوی ئەم وتارە چییە؟ گرووپی قوتابخانە (لێدوان) ١١:٣٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- من وڕێنە پێشنیار دەکەم. ibrahim وتووێژ ١٥:٠٩، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
وڕێنە پێم وایە بۆ [١] دەبێت. ساویر، تەمژی، خەیاڵات، تۆیش ، گومان، ئەوانە لە فەرهەنگی زانکۆ کوردستان هاتوون. گرووپی قوتابخانە (لێدوان) ١٥:١٧، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- من ھەر «ھەلوەسە»م بۆ ئەمە دیوە و بیستووە. ھەلوەسە لە عەرەبییەوە دێ، بەڵام تەواوە و ئەوانیش لە زمانێکی تریان وەرگرتووە (ڕەنگە فەرەنسی بێ). @Calak, @Aza، @Pirehelokan و ئەوانی تر، چی دەڵێن؟ Gêjełûk ١٥:١٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Gejeluk کە نووسەرێ یا شاعیرێ ھێزی خەیاڵی ئەخاتە کار تا چیرۆکێ یا شیعرێ بنووسێ، لەو کاتەدا خەیاڵاوی (=ئاوێتەی خەیاڵ) بووە، بەڵام ئەقڵی ھەر وا لە جێی خۆیا و پەیوەندیی بە واقیعەوە نەپچڕاوە. منیش پێم وا نییە خەیاڵاوایبوون ئەم مانایە بپێکێ. Aza (لێدوان) ١٥:٣٢، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- وڕێنە وەک وڕاوە وایە. وەک چۆن وڕاوە قسەی بێمەعنای کاتی خەوە، وڕینەیش قسەی بێمەعنای وەختی نەخۆشی و یاوولەرزە. لە زمانی ئێمەدا ئەگەر کەسێک تووشی خەیاڵ بێ یا چاوی بە هەڵە شتێکی ناڕاستی ببینێ، دەڵێین چاوی بە ڕمۆڵە کەوتووە. لە فەرهەنگە کۆنەکاندا ئەم وشەیە نیە، لە ئێرە، گەردیگلانی وەک ڕیمۆڵە تۆمار کراوە کە وا دیارە لە زاراوەی نووسەردا وەهایە وشەکە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٥:٣٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- ھیچ شک نابەم. چالاک وتووێژ ٠٦:٣١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)