بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتەکانی ڕوانگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتەکانی ڕوانگە
لێدوان=لۆگۆی خەڵاتەکانی ڕوانگە
خەڵات دەبەخشرێت بۆخەڵاتەکانی ڕوانگە ساڵانە پێشکەش دەکرێن بە گەنجانی ھونەرمەند بە مەبەستی ھاندان و پەرەپێدان بە بەھرەکانیان
سپۆنسەردەزگای ڕوانگە
وڵاتکوردستان
ماڵپەڕی سەرەکیوێبگەی فەرمی

خەڵاتەکانی ڕوانگە (بە ئینگلیزی: Rwanga Awards) پێکھاتووە لە پرۆژەیەک لە پرۆژەکانی دەزگای ڕوانگە. ئەم پرۆژەیە بە نیازی دەرخستنی بەھرە شاردراوەکانی گەنجانی تەمەن ١٥–٢٥ ساڵ ھاتۆتە ئاراوە[١] و بەشداربووان دەتوانن لە چەند بەشێکدا بەشداری بکەن: کورتە چیرۆک، فۆتۆگرافی، کورتە فیلم، مۆسیقا، وێنەکێشی، ھونەری ڕیسایکڵین، دەستپێشخەری کار، لەگەڵ داھێنانی زانستی.[٢] خەڵاتەکانی ڕوانگە لە ساڵەکانی ٢٠١٤–٢٠١٧ دوابەدوای یەکتر ئەنجام دراون،[٣] و لە ساڵی ٢٠١٥ش چەند سپۆنسەرێک وایان کرد کە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە ببرێت، لەوان: فاستلینک، ھایپەر مارکێتی کارفوور، ھۆتێلی ریکسۆس لە دھۆک، کۆمپانیای لیگەسی بۆ بیناسازی.[١] بەشداربووان دەیانتوانی لە ڕێگەی پۆستی ئەلەکترۆنی یاخود لە یەکێک لە بنکەکانی ڕوانگەوە کارەکانیان پێشکەش بکەن؛ بەشداربووانیش بانگھێشت دەکران بۆ چاوپێکەوتن و براوەکان خەڵاتییان وەردەگرت. خەڵاتەکانی ڕوانگە لە ئێستادا سێ بنکەی سەرەکی ھەیە:

ژێدەرەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 TV، CHRA. «CHRA.TV - خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٥ راگەیاندرا». www.chra.tv. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. 1 2 «خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٧». awards.rwanga.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «خەڵاتەکانی روانگە، گالەری». awards.rwanga.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.