خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێرەوە ڕەوانە کراوە)
خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر
پەڕگە:Medal of Pritzker Architecture Prize (front).gif
وێنەی مەدالیای پریتزکەر
خەڵات دەبەخشرێت بۆنژیاروانی.
سپۆنسەرHyatt Foundation
بڕی خەڵاتUS $١٠٠٬٠٠٠
یەکەم خەڵات لە١٩٧٩
دوایین خەڵات لە٢٠١٦
وێبگەی ڕەسمیwww.pritzkerprize.com

خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکێر (بە ئینگلیسی: Pritzker Architecture Prize)، خەڵاتێکە کە ھەموو ساڵێ لە لایەن ڕێکخراوی ھایت دەدرێتە بە نژیاروانێکی زیندوو. ئەم خەڵاتە ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن جەی ئا. پریتزکێر (Jay A. Pritzker) و ھاوسەرەکەی دامەزراوە و ئێستاش ھەر بنەماڵەی پریتزکێر بەڕێوەی دەبەن.

خەڵاتی نژیاروانی پریتزکێر بە گەورەترین خەڵاتی نژیاروانی نێو دەبردرێ و زۆرجار بە خەڵاتی نۆبڵی نژیاروانیش دەژمێردرێ.[١]

ئەم خەڵاتە بێ چاولێکردن لە نەتەوە، تۆرەمە، باوەڕ و ئایدولۆژیای کەسایەتی دەبەخشرێ.[٢] بە ھەڵگری خەڵاتی نژیاروانی پریتزکێر ١٠٠٫٠٠٠ دۆڵاری ئەمەریکا دەدرێت.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتی تەلارسازی پریتزکێر

سەرچاوەکان[دەستکاری]