خەتیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەتیم یەک لەناوچەکانی سعودیەیە بە ڕواڵەتی سروشتی شوێنێکی شاخاویی و بیابانییە، لە شاخی بەدەنەوە نزیکە و دەکەوێتە ڕۆژئاواوە و دوورییەکەی ٣ کلم، شاخی تەمیە و قەتن لە باکوری ڕۆژئاوان و نزیکەی ٦٠ کلم دوورە، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زنجیرە چیای ئابان ھاوسنوورە و ٤٠ کلم دوورە، دۆڵی رەمە و جەریر لە باکورەوەیە. ئێستا ناوەندێکە سەر بە ناوچەی قەسیمە و ژمارەیەک دەزگای حکومی تێدایە و کۆمەڵێک تێیدا نیشتەجێن و سەرۆک ناوەندەکەش شیخ عەبدوڵڵا تەنییە.