خانە ھەناسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قۆناغەکانی سووڕی خانە هەناسە

خانەھەناە بە ئینگلیزی: Cellular respiration. کردەیەکی ئاڵۆزە کەخانەکان لەدرووستکردنی (ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی-ATP)دا پشتی پێدەبەستن لەڕێگەی ھەڵوەشاندنی ئاوێتە ئەندامیەکان.

دەست پێکردن[دەستکاری]

کرداری خانەھەناسە سەرەتا لەڕێی کرداری شەکرە شیبوونەوەوە دەستپیدەکات. کەلەڕێیەوە لەکردارەکەدا یەکێک لە دوو ڕێچکە سەرەکیەکان دەگرن کە ئەوانیش بەپێی بوون و نەبوونی ئۆکسجین لەکردارەکان جیادەکرێنەوە. لەکاتی نەبوونی ئۆکسجین لە خانەکان کرداری شەکرە شیبوونەوە دڕواتە ڕێکەیەک کەپێی دەڵێن گەنین کەھیچ (ATP)یەکی تێدا درووستنابێت، لەبەرئەوەی ڕێچکەکانی گەنین بەبێ بوونی ئۆکسجین کاردەکان دەکەن پێیان دەڵێن ڕێچکەی ناھەوایی. بەڵام ئەگەر ئۆکسجین ھەبێت ئەوا ماددە پەیدابووەکانی شەکرە شیبوونەوە دەچنە ڕێچکەکانی باھەناسەوە کە (ATP) پەیدابوو بڕەکەی زۆۆر زیاترە لەوەی کەلە شەکرە شیبوونەوە پەیدا دەبێت.

بەستەرەکان[دەستکاری]

٭ شەکرە شیبوونەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

٭ کتێبی زیندەزانی پۆلی ۱۱ (وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان)

پەراوێزەکان[دەستکاری]