خاسەگی سوڵتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوڕەم سوڵتان، خاسەگی سوڵتانی دەرباری سوڵتان سولەیمانی قانوونی

خاسەگی سوڵتان (بە عوسمانلی: خاصگی سلطان) لەقەبێک بوو کە لە دەرباری عوسمانی بە ئەو ژنەی دەدرا کە دایکی جێگری سوڵتانی عوسمانی بوو. خاسەگی سوڵتان لە دەرباردا زۆر بەھێز بوو و دوای دایکی سوڵتان (کە پێی دەوترا "والیدە سوڵتان")، دووەمین ژنی دەسەڵاتداری دەرباری عوسمانی بوو. ھەرچەند کە بە ھۆی ئەوە کە پێوەندییەکی سێکسی زۆر بە تەوژم لە نێوان سوڵتان و خاسەگی سوڵتاندا ھەبوو، بەڵام خاسەگی ھیچکات لەو مەترسییەی کە مەقامی خۆی لە دەست بدات بێ بەری نەبوو، وەک ئەو شتەی کە لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی قانوونیدا بۆ ماھیدەوران سوڵتان ڕووی دا.