خاتوو سوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاتوو سوون
وێنەی خاتوو سوون لەلایەن وێنەکێشێکی ئیمپراتۆریەتی چینگ
ھاوسەرلیو بێی
خێزانخانووی سوو
باوکسوون جیان
دایکخاتوو وو
لەدایکبووننەزانراو
مردننەزانراو

خاتوو سوون ھەروەھا بە سوون ڕێن ناسراوە بە گوێرەی کتێبی مێژوویی ڕۆمانی ڕۆمانس لە سێ شانشینەکە لە سەدەی ١٤یەمی زاینی، ژنە خانەدانێک بووە کە لەسەردەمی رۆژاوای ئیمپراتۆریەتی ھان ژیاوە، خاتوو سوون کچی لۆرد سوون جیان و خاتوو (وو)وە و براکانی وەک لۆرد سوون سێ، لۆرد سوون چوان، کە لۆرد سوون چوان بووبە ئیمپراتۆر دوای ئەوەی رۆژاوای ووی دامەزراند لە سەردەمی سێ شانشینەکە، و لە ٢٠٩ و بەم ناوانە خاتوو وو ھاوسەرگری لەگەڵ لۆرد لیو بێی کرد بۆ پتەوکردنی ھاوپەیمانی لە نێوان لیو بێی و سوون چوان،

ژیان[دەستکاری]

خاتوو وو تاقە کچی سوون جیان و خاتوو وو بوو، وە چوار برای ھەبوو وەک لۆرد (سوون سێ، سوون چوان، سوون یی، سوون کوانگ) لە ساڵی ٢٠٩ ھاوسەرگیری لەگەل لیو بێی کرد بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی لە نێوان لیو بێی و سوون چوان بەھێزتر بکات، ھاوسەرگیریەکە لە وڵاتی گۆنگان بەڕێوە چوو، لەبەر ئەوەی پایتەختی پارێزگای جینگ بوو کە لیو بێی لەو سەردەمە لەوێ خزمەتی دەکرد، خاتوو سوون بەوە دەناسرا کە دانا و تێگەیشتوو بوو، و کەسایەتیەکی ڕەق و توندوتیژی ھەبوو، خاتوو سوان زیاتر لە سەد خانمە کارگوزاری ھەبوو کە شمشێر بەدەست و چەک بەدەست بوون بۆ پاسەوانیەتی کردنی شوێنەکەی خاتوو سوون، خاتوو سوون ژنێکی ئازا بوو لەو سەردەمی خۆیدا نەک تەنانەت بە ئازاییەوە ڕەفتاری کردووە، بەڵکو کەسێکی چاونەترس بووە لەبەرامبەرەکانیدا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]