حەمید حەمیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەمید حەمیدی (١٩٧٤-٢٠٠٥) گۆرانیبێژی کوردی سەدەی بیستە. حەمیدی لە ساڵی ١٩٧٤ (١٣٥٣ی ھەتاوی) لە گەڕەکی جەولاوای سنە لەدایک بوو.[١] حەمید حەمیدی ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی بە سۆرانی و باقیی زاراوەکانی کوردی تۆمار کردووە. ژمارەیەک کۆنسێرتی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوەبەرد.[١] جگە لە کارەکانی، مەرگی، کە لە تەمەنی لاویدا ڕووی دا، بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی ناوبانگی.[٢]

کارە ھونەرییەکان[دەستکاری]

حەمیدی یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی ١٩٩٩دا (١٣٧٨ی ھەتاوی) بڵاو کردەوە کە بە ئەرمەنی بەناوبانگە. یەکێ لە گۆرانییەکانی ئەم ئەلبۆمە بە ناوی ئەرمەنی ناوبانگێکی باشی بۆ دەستەبەر کرد. شێعری ئەرمەنی ھۆنراوەی شاعیری بەناوبانگی کرماشانی پەرتەو کرماشانییە.[١] دوای ئەلبۆمی ئەرمەنی، سێ ئالبۆمی تریشی بڵاو کردەوە. ناوی دوایین ئەلبۆمەکەی سەفەر بوو.

مردن[دەستکاری]

حەمیدی لە ١٧ی ڕەزبەری ١٣٨٤ی ھەتاویدا، واتە ٢٠٠٥، لە تەمەنی سی ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]