حەسەن مستۆفیولمەمالک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرزا حەسەن مستۆفیولمەمالک (۲۴ی مهر ۱۲۵۳ هەتاوی ئاشتیان – ۶ شەهریوەری ۱۳۱۱ تاران)، ناسراو بە «ئاقا»، سیاسەتوانی ئێرانی و پێنج دەورە سەرۆک وەزیرانی ئێران (ڕەئیسولوۆزەراء) لە دەورەی قاجاڕ و یەک دەورە سەرۆک وەزیرانی ئێران لە سەردەمی پاشایەتی ڕەزاشا بوو (کۆی گشتی شەش دەورە). ئەو یەکێک بوو لەو چەند پیاوەی کە لە دوای قاجاڕەکان لە لای ڕەزا شا خاوەنی حورمەت بوو.

ئەو یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە لە ساڵی 1292 لەگەڵ محەمەد موسەدق هەنگاوی یەکەمی تیۆری بۆ بە نیشتمانیکردنی نەوتی هەڵ هێناوە . لە کاتی برسێتی گەورەی ئێران لە ساڵی 1297 بە فرۆشتنی موڵک و ماڵی خۆی ژیانی 160 هەزار ئێرانی ڕزگار کردووە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی