حەسار (زنجیرە تەلەڤیزیۆنی)
حەسار | |
---|---|
چەشن | دراما |
وڵاتی بنەڕەت | تورکیا |
زمانی سەرەکی | زمانی تورکی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | Q12810626، فریمێنتڵ |
دابەشکەر | نێتفلیکس |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
وێبگە | https://www.startv.com.tr/dizi/avlu/bolumler |
حەسار (بە تورکی: Avlu) زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکی درامای تورکییە، لە دەرھێنانی یۆکسەل ئاکسو و ھولیا گێزر، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لە کاناڵی ستار تیڤی بڵاو کرایەوە. یەکەم ئەڵقەی ئەم زنجیرەیە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١]
کورتە
[دەستکاری]دەنیز ژنێکی تەمەن ناوەڕاستە و دەمێکە لەلایەن ھاوسەرەکەی توندوتیژی لێ دەکرێت، ھاکان مێردەکەی بەردەوام کحول دەخواتەوە و دەنیزی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ڕێگەی نەداوە ببێتە مۆسیقاژەنێکی سەرکەوتوو. دەنیز و ھاکان کچێکیان ھەیە بەناوی ئێجەم و ھیچ کێشەیەکی ماڵی و داراییان نییە، بەمەشەوە دەنیز ھەست بە دڵخۆشی لە ژیانیدا ناکات و ھەمیشە ھەوڵ دەدات بەھێز بێت و لەبەر تاکە کچەکەی ئێجەم بەرگەی ئەم توندوتیژییە بگرێ.
ڕۆژێک لە کاتی دەمەقاڵێدا، ئێجەم ھەوڵ دەدات بەرگری لە دایکی بکات و بە دەمانچە تەقە لە باوکی دەکات. بەڵام دەنیز کە نایھەوێت ژیانی کچەکەی بکەوێتە مەترسییەوە، بەرپرسیاریەتی ئەم کارە لە ئەستۆ دەگرێت و لەلای پۆلیس دەڵێت من تەقەم لە ھاکان کردووە، بەم ھۆیەوە کچەکەی ڕزگار دەکات و خۆی دەکەوێتە بەندیخانە.
لە ناو بەندیخانەدا دەنیز لەگەڵ دوو گروپی جیاوازدا ئاشنا دەبێت، کە ھەر یەک لەم گروپانە بەردەوام پەلاماری گروپەکەی بەرامبەریان دەدات و بەم شێوەیە چاوی بە کەسانی جیاواز دەکەوێت و ھەرچەندە نایەوێت بەشداری سەرکێشییەکانیان بکات، بەڵام تێدەکەوێت.
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]ئەکتەر | ڕۆڵ | ئەڵقە |
---|---|---|
دەمەت ئەڤگار | دەنیز دەمیر | ١-٤٤ |
جەرەن مۆرای | ئەزرا کایا | ١-٤٤ |
نورسەل کۆسە | قودرەت ئۆزتورک | ١-٤٤ |
چاگداش ئۆنار ئۆزتورک | ئۆکتای بۆران | ١-٤٤ |
نەرگس ئۆزتورک | Zerrin Şahin | ١٢-٤٤ |
ئوشان چاکر | کۆمیسەر تۆلگا | ٣٢-٤٤ |
دەنیز باروت | مەلیس ئەرسۆی | ١-١١, ٢٢-٤٤ |
ئومما پوتگول | دودا ئاکتاش | ١-٤٤ |
ئایچا دەمگاج | حەسرەت شەنگول | ١-٤٤ |
سەلەن سەیڤان | ھەڤەس | ١٢-٤٤ |
گۆرکەم مەرتسۆز | ئەرھان دومان | ١-٤٤ |
سانیا سامرا | ھاجەر | ١-٤٤ |
ئاچەلیا ئۆزجان | ئەمەل | ٤٠-٤٤ |
حوسەین تورانچ | حوسەین ئایتەکن | ١-٤٤ |
چیگدەم بەنلی | مەلتەم | ١-٤٤ |
بەرنا ئەکار | بەرنا | ١-٤٤ |
ئایتەن ئۆنجوغلوو | سەفیە ئۆزدەمیر | ٣١-٤٤ |
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «https://www.cnnturk.com/ajanda/avlu-dizisi-konusu-oyunculari-ve-karakterleri-ile-ilk-sinavini-veriyor». CNN Türk. 29 ئازاری 2018. لە [Avlu dizisi konusu, oyuncuları ve karakterleri ile ilk sınavını veriyor! ڕەسەنەکە] لە 2 نیسانی 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 30 ئازاری 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=
|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|ölüurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «(Avlu (dizi»، ویکیپیدیای تورکی. سەردان لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |