ویکیپیدیای تورکی
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
|---|---|
| بەردەستە بە | تورکی |
| خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
| وێبگە | tr.wikipedia.org |
| بازرگانی | نەخێر |
| خستنەکار | کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ |
| ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک، سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھەڵگیرا |
ویکیپیدیای تورکی (بە تورکی: Türkçe Vikipedi) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تورکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تورکیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١]
ویکیپیدیای تورکی ھەتا ئێستا ١٬٧٤٢٬٥٦٥ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٣ بەڕێوەبەر و ٦٥٢٬٢٨٦ وتاری ھەن.
سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی
[دەستکاری]لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیای لەتەواوی وڵاتەکەی سانسۆرکرد.[٢][٣] ئەم سانسۆرکردنەی تورکیا لەوەھات بەھۆی ئاماژەدان بەتێوەگلان و پەیوەندی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ چەند گرووپێکی تیرۆریستی.[٤][٥][٦]
بەرلەوەش، تورکیا چەندین وتاری دیاریکراوی لە ویکیپیدیای تورکی سانسۆرکرد. وتاری تایبەت بە ئەندامی زاوزێی نێر و مێ، وتاری ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ی تورکیا.
ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا کۆتایی ھات، ئەمەش دوای تێپەڕینی ٩٩١ ڕۆژ.[٧]

ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «List of Wikipedias - Meta». Meta.wikimedia.org. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Wikipedia blocked in Turkey». Turkey Blocks. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧. لە ١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Turkish authorities block Wikipedia without giving reason». BBC News. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Wikipedia blocked across Turkey». Hurriyet Daily News. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Terör destekçisi Wikipedia'ya yasak» (بە تورکی). Sabah. لە ١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey blocks Wikipedia over what it calls terror 'smear campaign'» (بە ئینگلیزی). CNN. لە ١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Turkey restores access to Wikipedia after 991 days». NetBlocks. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
