جەیمز بەیلی فرەیزر
جەیمز بەیلی فرەیزر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: James Baillie Fraser | |
لەدایکبوون | ١١ی حوزەیرانی ١٧٨٣ Moniack Burn، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٦ Moniack Burn، شانشینی یەکگرتوو | (٧٢ ساڵ ژیاوە)
باوک | Edward Satchwell Fraser |
خوشک و برا | William Fraser |
ھاوسەر | Jane Fraser Tytler |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | وێنەکێش، نووسەر، دیپلۆمات، traveler |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Artist files at | Frick Art Research Library |
جەیمز بەیلی فرەیزر (١٧٨٣–١٨٥٦) (بە ئینگلیزی: James Baillie Fraser) گەڕیدە و ھونەرمەندی خەڵکی سکۆتلاندە.[١] فرەیزر چەند کتێبی دەربارەی سەفەرەکانی بۆ ھیند و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نووسیوە. بەتایبەت لە کتێبی سەفەر بۆ کوردستان و میزۆپۆتامیادا باسی گەڕانی بە بەشێکی کوردستاندا کردووە.[٢] ئەو ھەروەھا شێوەکارێکی بەدەستوبرد بووە و دیمەنی زۆرێک لەو شوێنانەی دیوەتی لەسەر کاغەز تۆمار کردووە.
بڕێک لە سەفەرەکانی
[دەستکاری]ھیند
[دەستکاری]کاتێک لە ساڵی ١٨١٣دا کاسبییەکەی باوکی لە ھیندستان تووشی کێشە بوو، جەیمز لەو ساڵەدا بە کەشتی بەرەو ھیندستان کەوتە ڕێ. ئامانجی ئەوە بوو کاسبییەکی بازرگانی لە کەلکەتا دابمەزرێنێت کە بتوانێ یارمەتیی خێزانەکەی بدات لە دانەوەی قەرزەکانیاندا. لەوێ چوو بۆ لای ویلیامی برای کە لەوێ کارمەندی دەوڵەتی بریتانیا بوو. براکەی نووسەر بووە لە کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. کارەکانی ویلیام لە دەھلی پەیوەندی بە ڕووپێویی زەوییەوە بوو. جەیمز بەیلی فرەیزر چەند کتێبی دەربارەی ھیند چاپ کردووە.
ئێران
[دەستکاری]فرەیزەر ھەروەھا سەفەری بۆ ئێران کردووە و چەند ناوچەی وەک خۆراسان و تاران و شیرازی چاو پێکەوتووە.
کوردستان
[دەستکاری]فرەیزر ھەروەھا کتێبێکی لەسەر سەفەرەکانی بۆ کوردستان چاپ کردووە. ناوی کتێبەکە سەفەر لە کوردستان و میزۆپامیادا و ھتدە (بە ئینگلیزی: Travels in Koordistan, Mesopotamia etc.).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-01-27 ھێنراوە.
- ^ James Baillie Fraser. Travels in Koordistan, Mesopotamia, &C, Including an Account of Parts of Those Countries Hitherto Unvisited by Europeans. with Sketches of the Character and Manners of the Koordish and Arab Tribes. ISBN 1-245-51124-6.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمز بەیلی فرەیزر تێدایە. |