بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەعفەر عەبدولواحید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەعفەر عەبدولواحید ناسراو بە جەعفەر کۆیی (١٩٤٥ لە کۆیە - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

جەعفەر عەبدولواحید لە ساڵی ١٩٤٥ لە کۆیەدا لە دایک بوو. ئەو ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوی کوردستاندا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ بەتەک شەھاب شێخ نووری و ئەنوەر زۆراب لە زیندانی ئەبوو غرێب بە سێدارە درا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. عەبدولڕەحمان عومەر، سەروەر (٢٠١١). مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (چاپی دووەم). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. لاپەڕە ١٣٩. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.