ئەنوەر زۆراب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنوەر زۆراب ناسراو بە وەستا ئەنوەر (١٩٤٩ لە کەرکووک - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

ئەنوەر زۆراب لە ساڵی ١٩٤٩ لە کەرکووکدا لە دایک بوو. ئەو ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ناوچەی بەغدا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لەگەڵ شەھاب شێخ نووری و جەعفەر عەبدولواحید لە زیندانی ئەبوو غرێب لە سێدارە درا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەبدولڕەحمان عومەر, سەروەر (٢٠١١). مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (دووەم ed.). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. p. ١٤٠. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)