جەبار یاوەر
ڕواڵەت
جەبار یاوەر (لەدایکبووی ١٩٥٨ لە خانەقین) گوتەبێژ و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بوو.
ژیان و پیشە
[دەستکاری]جەبار یاوەر مەندە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی کاریزی بانین لە خانەقین لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵی لە خانەقین، جەلەولا و چەند شارێکی باشووری عێراق ژیاوە. خوێندنی ئامادەیی لە بەغدا بوو. لە ساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری کشتوکاڵ لە مووسڵ بەدەست ھێناوە، و لە ١٩٩١یش بڕوانامەی لە کۆلێژی سەربازی بەدەست ھێناوە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە.[١] لە ٢٠٢٢ بە پلەی فەریقی یەکەم لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان خانەنشین کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «جەبار یاوەر پلەکەی بەرزکرایەوە و خانەنشینکرا». www.rudaw.net. ڕووداو. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.