جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا
جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١ |
مەرگ | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤ (تەمەن ٨٢ ساڵ) |
پیشە | فەلەکناس و بیرکار و مامۆستای زانکۆ و سیاسەتمەدار |
خەڵاتەکان |
|
جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا (بە ئینگلیزی: Giovanni Antonio Amedeo Plana) (٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١ - ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤) فەلەکناس و بیرکارێکی ئیتاڵی بووە.[١]
پلانا لە شاری ڤۆگێرا (پاڤیا) لەدایک بووە، کاتێک تەمەنی گەیشتە ١٥ ساڵ، ڕەوانەی ماڵی مامەکانی لە شاری گرێنۆبڵ کراوە بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواو بکات، دواتر لە ساڵی ١٨٠٠ پەیوەندی بە ئیکۆل پۆلیتێکنیک کردووە، یەکێک بووە لەوانەی هەریەک لە ژۆزێف لوی لاگرانژ و ژۆزێف فووریێ بە تواناکانی سەرسام بوونە و حەزیان کردووە لە قوتابخانەکەدا بیکاتە سەرۆکایەتی بەشی بیرکاری.
لە ساڵی ١٨١١ پلانا لە زانکۆی تۆرین وەک سەرۆکی بەشی فەلەکناسی لە زانکۆی تۆرین دەستنیشانکرا، ئەمەش بەهۆی ڕاسپاردەیەکی لاگرانجەوە، تا کۆتایی ژیانی لەو دامەزراوەیە بەسەر برد.
بەشدارییەکانی پلانا زۆر بوارەکانی وەک جوڵەی مانگ، تەواوکاری، کارکردی هێلکەیی،گەرمی، ئەلکترۆستاتیک(شێوەی زەوی) و جیۆدیزیا لەخۆگرتبوو.
سەرچاوە
[دەستکاری]- گەردوون
- ژیاننامە
- لەدایکبووانی ١٧٨١
- مردووانی ١٨٦٤
- ئەندامانی ئەکادیمیای زانستەکانی سەینت پیترسبورگ
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست
- ئەندامانی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست
- وەرگرانی مەدالیای زێری بۆ کۆمەڵگەی ئەستێرەناسی
- وەرگرانی خەڵاتی لالاند