لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی گامبۆڵ |
|
دەرھێنەر | - میک گرەیڤس (لەھەمان کاتدا لەوەرزی دووەم دەرھێنەری ئەنیمەیشن بووە)
ئەنتۆنی پێرێز (وەرزەکانی ٥–٦) (ھەروەھا دەرھێنەری ھونەری بووە لە وەرزەکانی ١–٤) بێن بۆکلیت (دەرھێنەری ھونەری) یان بێندی (دەرھێنەری ھونەری بووە لە وەرزەکانی ٥–٦) ڕۆبێرت کولین (دەرھێنەری ئەنیمەیشن بووە لە وەرزی ١) ئۆرێلین چاربۆنیەر (یاریدەدەری دەرھێنەر بووە لە وەرزی ٢)
|
---|
بەرھەمھێنەر | مایکڵ کارینتۆن |
---|
نووسین | بێن پۆکلیتی |
---|
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستۆدیۆی کارتۆن نیتۆرکی ئەوروپی |
---|
ڕێکەوتی دەرچوون | ٣ی ئایاری ٢٠١١ |
---|
وڵات | بەریتانیا |
---|
زمان | ئینگلیزی |
جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی گامبۆڵ (بە ئینگلیزی: The Amazing world of Gumball) زنجیرە کارتۆنێکی کۆمێدی-سوریالییە، لەلایەن (بێن بۆکلیت) دروستکراوە بۆ کۆمپانیای کارتۆن نێتوۆرک.[١] بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١١، لە بەریتانیا لە تەلەڤیزیۆن پەخشکراوە. ھەرچەندە بەشێوەی فەرمی زنجیرەکە کۆتایی پێنەھێنراوە، بەڵام بێن لە توویتەرەکەی ئاماژەی بەوەکرد کە کۆتا ئەڵقەی وەرزی شەش "The Inquisition" کە لەڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نمایشکرا، ئەوا کۆتا ئەڵقەی زنجرەیەکەیە.[٢]
کاتێک (کارتۆن نیتوۆڕک) لە ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٧ دروستکرا، بێن بۆکلیت وەک کارمەندێک دامەزرا بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵەیەک بەیەکەوە پڕۆژەیەک دروست بکەن، ھاوکات کۆمپانیاکە بڕیاریدا کە ھەموو فەرمانبەرەکان بیرۆکەکەنیان بەگەڕ بخەن،[٣] بێن بڕیاریدا کە ھەندێک لەو کەسایەتییانە بھێننەوە کە پێشتر ڕەتکرابوونەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی لە زنجیرەیەکی ناو قوتابخانە بەکاریان بھێننەوە.[٤] دواتر زنجیرەکە بووە یەکەم بەرھەمی کارتۆن نێتوۆرکی ئەورووپا،[٥] وەرزی یەکەم بە ٣٦ ئەڵقە لە تەلەڤیزیۆن پەخشکرا.[٦][٧]
- گامبۆڵ: کەسێکی تەمبەڵە دەیەوێت خەڵک زیرەکییەکەی ببینن ھەروەک کەسێکی زیرەک دایبنێن بەڵام زۆرنا، ناوە ڕاستییەکەی زاکە، ڕەنگی شینە.
- داروین: ماسییەکی زێڕییە، خێزانی گامبۆڵ ھەڵیانگرتەوە خۆشەویستی خۆیان وەک خێزانێک بۆی دەربری، لەپێشدا برا دڵسۆزەکەی گامبۆڵ بوو. ئەو لەوانەیە کەسێکی سادە دەربکەوێت بەڵام کەسێکی زۆر سەرسامە. یەکەمجار ماسییەکی زێڕی بوو بەڵام لەگەڵ خۆشەویستی، لەماسییەکەوە بووە کەسێکی ئاسایی.
- ئەناییس: خوشکە گەنجەکەی گامبۆڵ، لەماڵەکەدا زیرەکترین کەسە، سەرەرای بێتاوانی و میھرەبانییەکەی، ئەوەندە نەبێت زیرەک و کەمێک لاسارە. بیرۆکەکانی لەپێش کاتن، بەڵام بۆ ئەناییس لەناو خێزانەکەدا گەورەیی بوونی نییە.
- نیکۆل: دایکی گامبۆڵ، نەرمی و قایمی لەناو خێزانەکەدا پێکەوە ڕادەگرێت، منداڵی زۆر خۆش دەوێت و قوربانیدان شتێکی گرینگە بۆی، بەڵام گرفتەکەی ئەوەیە زۆرجار نیگەرانە.
- ریچارد: کەروێشکێکی گەورەیە، ڕەنگی پەمبەیە، بۆ بابەتی ڕۆژانەی کەسێکی بێکارە و لێنەھاتووە. بۆ ئەو خێزانە بچووکە لەپێش لوتکەیە، بێگومان دوای خواردن. بۆ بەرپرسیارێتی ئامادە نییە، بەتایبەتی گەران بەدوای کاردا. زۆر حەز بە خۆراک دەکات، بۆ ھەموو پرسیارێک زۆر تەمبەڵە، تەنھا کار کەبیکات ڕۆژانە دانیشتی لەسەر قەنەفەیە و خواردن بخوات، بەڵام بەرژەوندی منداڵی لا گرینگە.
- ^ The Encyclopedia of American Animated Television Shows. Rowman & Littlefield. 2018. pp. 27–28. ISBN 978-1-5381-0373-9.
- ^ «The Amazing World of Gumball». TV Guide.
- ^ «Ready to roll». Kidscreen. Brunico Communications. April 8, 2011. لە July 4, 2013 ھێنراوە.
- ^ Zahed, Ramin (May 29, 2011). «Gumball Regins Reign of Color». Animation. Animation Magazine Inc. لە July 4, 2013 ھێنراوە.
- ^ Wolfe, Jennifer (October 5, 2012). «Season Three of Amazing World Of Gumball Greenlighted». Animation World Network. لە July 4, 2013 ھێنراوە.
- ^ Borja Huertas. «BoulderMedia.tv - Welcome».
- ^ «Irish cartoon The Amazing World of Gumball picks up an Emmy». [SiliconRepublic.com]. February 12, 2013. لە ڕەسەنەکە لە November 25, 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە July 25, 2014 ھێنراوە.