جۆون بێنۆیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆون بێنۆیت
لەدایکبوون (١٩٥٧-٠٥-١٦) ١٦ی ئایاری ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Cape Elizabeth، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وڵاتی وەرزشویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشەmarathon runner، long-distance runner، athletics competitor
پەروەردەBowdoin College، North Carolina State University، Cape Elizabeth High School
وەرزشathletics
ڕووداوی وەرزشیماڕاتۆن
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤
خەڵاتەکانMaine Women's Hall of Fame، Honda Sports Award for Cross Country

جۆون بێنۆیت (بە ئینگلیزی: Joan Benoit؛ لە دایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٥٧، لە کەیپ ئیلیزابێت، ماینەیە لە ئەمریکا) کەسایەتی ژنە وەرزشکار و ماراتۆنی ئەمریکییە، ئەو یەکەمین ژنە لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد ببێتە پاڵەوانی یاری ماراتۆن، ئەمەش کاتێک بوو کە لە ئۆلەمپیادی هاوینەی ١٩٨٤ لە لۆس ئەنجەلۆس توانی مێدالیای زێڕ بباتەوە.[١][٢]

ئۆلەمپیادی ١٩٨٤[دەستکاری]

پێش بەڕێوەچوونی یارییەکە لە ئازاری ١٩٨٤، چەند جارێکی تووشی پێکان بوو لەکاتی مەشقەکانی لە ڕاکردنی ٢٠ مایلدا، ئەمەش وایکرد بە ناچاری ١٧ ڕۆژ بەر لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی ماراتۆنی ئەمریکا نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی بکات. دواتر بە ماوەیەکی کەمتر لەوەی چاوەڕێ دەکرا گەڕایەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەی ئەوا ٣٠ چرکە پێش ڕکابەرەکەی جولی براون توانی پێشبڕکێیەکە بباتەوە.

سێ مانگ دواتر لە ئۆلەمپیادی هاوینی لۆس ئەنجەلۆس بەشداری کرد، لەو ئۆلەمپیادە مێدالیای زێڕیی بردەوە وەک یەکەمین ژن لە یاری ماراتۆن، ئەو بە چەند سەد مەترێک پێش ڕکابەرەکانی گریتی سایتز، ڕۆزا مۆتا و ئنگرید کریستیانسینی دایەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "MarathonGuide.com - Marathon Records". www.marathonguide.com. Retrieved 2021-03-13.
  2. ^ "Race history - Bank of America Chicago Marathon". Bank of America Chicago Marathon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-24.
  3. ^ "Olympic Marathon Los Angeles 1984 XXIII Olympiad". www.marathonguide.com. Retrieved 2021-03-13.