بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆن ڕەسکین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جۆن ڕەسکین (٨ی شوبات ١٨١٩ - ٢٠ی کانوونی دوەمی ١٩٠٠) پێشەنگی ڕەخنەگرانی هونەریی بەڕەگەز ئینگلیز بوو لە سەردەمی ڤیکتۆریادا، هەروەها پشتیوانیکەری هونەر، نیگارکێش، فەیلەسوف، بیرمەندی کۆمەڵایەتی و خێرخوازیش بوو. نوسراوەکانی لە بوارەکانی جیلۆجیا، تەلارسازی، وێژە، پەروەردە، ڕوەکناسی و ئابووریی سیاسیدا بوون.

ڕەسکین یەکەمجار ناوبانگی بە یەکەم بەرگی کتێبی "نیگارکێشە مۆدێرنەکان" (١٨٤٣) کە وتارێکی درێژکراوەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیشی جۆزەف تێرنەر نوسیویەتی و تیایدا پێناسەی ڕۆڵی سەرەکی هونەرمەند بەوە ئەکات کە ئەبێ "ڕاستگۆ بێ لەگەڵ سروشت". دواتریش "Unto This Last"[١] لە ١٨٦٠کاندا کە ئیتر دوور ئەکەوێتەوە لە تەرکیزەکانی پێشووی. ئەو کارەی لەلایەن مەهاتما غاندیەوە وەرگێڕدراوە و ئەوترێ بزوێنەری بزووتنەوەکەی غاندی و هەندێکیش ئەڵێن سەرەتای "بزووتنەوەی سەوز"ە. ناونیشانی "Unto This Last" واتە "تا ئەم کۆتایە"، و ناونیشانەکە لە وانەیەکی بەناوبانگی ئینجیل وەرگیراوە کە تیایدا هەموو کرێکارێک چ سەرەتا هاتبێ لە کۆتاییەوە، وەک یەک ڕۆژانە وەر ئەگرن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ruskin، John (٢٦ی ئازاری ٢٠٠٩)، «Unto This Last (1860)»، Selected Writings، Oxford University Press، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٥٣٩٢٤-٦، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە