وتووێژ:تەکنۆلۆژیای زانیاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی بابەت[دەستکاری]

تەکنەلۆجیا یاخود تەکنەلۆژیا کامیان دروستە؟. من هەردووکیانم بینیوە بەکاردەبرێن، بەڵام تەکنەلۆژیا بە ژ کوردانەتر دەبینمەوە. لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد وامان نووسیوە. --ئاراس نوری ١١:٤٣, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

لە خوێندنەوەی ئینگلیزی ج بەکاردێت و ئەگەر بە پێی ئەوە بێت، دەبێ بنووسرێت تێکنۆلۆجی و تێکنۆلۆجیا--MarMzok لێدوان-- ١٣:٥٤, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
کەواتە دەبێت تەماشای فەرهەنگە کوردییەکان بکەینەوە تاکوو بڕیار بدەین. --ئاراس نوری ١٤:١٥, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
تەکنۆلۆژیا و تەکنیکزانی نووسراون (لە فەرهەنگێکدا)--MarMzok لێدوان-- ١٤:٢١, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
منیش لەگەڵ هاوڕێێانی زانستپەروەرانی کورد تاووتوێم کرد، تەکنۆلۆژیا نووسراوە لەزۆر فەرهەنگدا، لەهەندێکیشدا بە تەکنۆلۆجیا هاتووە. سوپاس. --ئاراس نوری ١٤:٢٥, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

فه‌نیاری[دەستکاری]

به‌ڕێزان ڕه‌نگه‌ به‌شێک له‌ ئێوه‌ وشه‌ی داتاشراوی فه‌نیاری تان پێ قووت نه‌چێ. ئه‌م وشه‌یه‌ دروسته‌ ته‌واو کوردی نییه‌، به‌ڵام کوردێنراوه‌ و که‌م کورد هه‌یه‌ لێی تێ نه‌گا یان لانیکه‌م خێرا له‌ گه‌ڵ هزر و بیری خۆی نه‌سازێنێ. من ئه‌م وشه‌یه‌م به‌ جۆرێک له‌ زمانی فارسییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌ ڕێزمانی کوردی، پێم جوانه‌، پێم باشه‌... تکایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕه‌خنه‌ی هه‌یه لێره‌دا بیهێنێت؛ داخی داخانم کۆڕی زمانه‌وانی ئێمه‌ بۆته‌ ئێره‌!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

مام Aminijian، سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بۆ ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان دەڵێ دەبێ ناوێک ھەڵبژێرین کە لای زۆربەشی خەڵکی باو بێ. ھەروەھا ئێمە لە ویکیپیدیا نەک ناتوانین وشە دابتاشین تەنانەت زۆرجاریش لە بەکارھێنانی وشەی داتاشراو خۆ دەپارێزین. ھەر لەبەر ئەوە وشەی فەنیاری جنابت ئەگەر چی جوانیش بێ، ئەوپەڕی دەتوانێ ڕەوانەکەرێک بێت (ھەر وەک خۆت دروستت کردووە). با ئەوەش بڵێم وشەی فەن لای ئێمە خەڵکی ڕۆژھەڵات بە تەکنیک دەڵێن دەنا لە عەرەبیدا بە ھونەر دەڵێن فەن و باوەڕ ناکەم کوردی باشووریش بە تەکنیک بڵێ فەن. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٣:١٠, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تەکنۆلۆژیای زانیاریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٢٢، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]