تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی
ڕواڵەت
لە فیزیکدا، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی تەنۆکەیەکە لە گەردیلە بچووکترە.[١] بەپێی مۆدێلی ستانداردی فیزیکی تەنۆکەیی، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی دەکرێت تەنۆکەیەکی پێکھاتوو، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک ھاتووە (بۆ نموونە، پرۆتۆن، نیوترۆن، یان مێزۆن)، یان تەنۆکەیەکی سەرەتایی بێت، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک نەھاتووە (بۆ نموونە، ئەلێکترۆن، فۆتۆن، یان میوون).[٢] فیزیکی تەنۆکەیی و فیزیکی ناوکی لێکۆڵینەوە لەم تەنۆکانە و چۆنێتیی کارلێککردنیان دەکەن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Subatomic particles». NTD. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Bolonkin، Alexander (2011). Universe, Human Immortality and Future Human Evaluation. Elsevier. لاپەڕە ٢٥. ژپنک ٩٧٨٠١٢٤١٥٨٠١٦.
- ^ Fritzsch، Harald (2005). Elementary Particles. World Scientific. لاپەڕە ١١–٢٠. ژپنک ٩٧٨-٩٨١-٢٥٦-١٤١-١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی تێدایە. |