تەقینەوەی تانکی گاز لە سلێمانی (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە کاتژمێر ٧:٤٥ی ئێوارە تەقینەوەیەک لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، سێ خانووی وێران کرد. دەسەڵاتداران ھۆکاری تەقینەوەکەیان گەڕاندەوە بۆ کۆبوونەوەی گاز لە ناو خانووەکە دوای ئەوەی تانکی گازی شلەی LPG بڵاوبووەوە کە بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، کە دەیان کەسی کوشت و بریندار کرد و سێ خانوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی وێران کرد. دەسەڵاتداران وتیان تەقینەوەکە لە خانوویەکی پڕ لە خەڵک لە گەڕەکی کازیوەدا ڕوویداوە. ھەروەھا وتیان ئەمە بووە ھۆی داڕمانی تەواوەتی خانووە سێ نھۆمییەکە و بوو بەھۆی ئەوەیان دەیان کەس لەژێر پاشماوەکەدا گیر بخۆن. بەپێی کۆتا ئامارەکان ۱٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۲ کەسی تر بریندار بوون. شەش لە ئەو ١٢ کەسەی بوونە قووربانی بە خێرایی خرانە نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، چوار لە برینداران نەشتەرگەری خێرایان بۆ کرا و یەکێکی تر لە یەکەی چاودێری چڕدا دانرا.[١][٢][٣][٤]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ماتەمینی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند بۆ گیانی قوربانیان.[٥] سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا ھاوسۆزی خۆی بۆ خێزانەکانی مردووان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی یارمەتی قوربانییەکان بدات، ھەروەھا ھاوسۆزی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بۆ قووربانیان دەربڕی. نێردەی ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (UNAMI) ڕووداوەکەی بە ناوی تراژیدیا وەسف کرد و ستایشی تیمەکانی تەندرووستی بەھاناوەچوونی کرد بۆ ھەوڵە بێ پایانەکانیان.[٤][٦][٧] ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەیامێکی ھاوسۆزی بۆ حکومەت و گەلی عێراق بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە. ھەروەھا ھاوسۆزی لەگەڵ خێزانەکانی قوربانییەکاندا دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.[٨] وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ھاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ھاوسۆزی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا". rudaw.net. 17 November 2022. Retrieved 19 November 2022.
  2. ^ "Death toll from gas tank explosion in Iraq rises to 15". apnews.com. 18 November 2022. Retrieved 19 November 2022.
  3. ^ "Gas cylinder explosion in Iraq's Sulaimaniyah kills 15 people". aljazeera.com. 18 November 2022. Retrieved 19 November 2022.
  4. ^ ئ ا "Fifteen dead in Sulaimani gas explosion blamed on unlicensed technician". rudaw.net. 18 November 2022. Retrieved 19 November 2022.
  5. ^ "Sulaymaniyah declares one day mourning over the victims of the gas tank explosion". ins.iq. 18 November 2022. Retrieved 19 November 2022.[بەستەری مردوو]
  6. ^ IKRPresident (November 17, 2022) "بیر و دڵم لای خێزان و کھ‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی تھ‌قینھ‌وھ‌کھ‌ی ئیمشھ‌وی سلێمانییھ‌. سھ‌رھ‌خۆشییان لێدھ‌کھ‌م، ھاوخھ‌میانم. خوای مھ‌زن گیانی قوربانیان بھ‌ بھ‌زھ‌یی و میھرھ‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنھ‌وایی بھ‌ ھھ‌مووان ببھ‌خشێت. ھیوای زووچاکبوونھ‌وھ‌ بۆ برینداران دھ‌خوازم." Twitter.com
  7. ^ @USAmbIraq (November 18, 2022) "Our sincere condolences for the tragic loss of life from the gas tank explosion in Sulaymaniya. Our sympathies go out to the families of the victims. We wish a full recovery to the injured and send our sincere appreciation to the rescue workers." Twitter.com
  8. ^ "Iran Offers Condolences to Iraq over Sulaymaniyah Gas Explosion Deaths". tasnimnews.com. 19 November 2022. Retrieved 19 November 2022.
  9. ^ "Jordan condoles on victims of Iraq gas pipeline explosion". jordannews.jo. 18 November 2022. Retrieved 19 November 2022.