تەرزە جاف
ڕواڵەت
تەرزە جاف | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ |
| نیشتەجێی | ھەولێر |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | تەرزە جاف |
| پیشە | نووسەر و وەرگێڕ |
| چالاکبوون | ٢٠٠٧ |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | فەرھاد پیرباڵ (جیا بوونەتەوە) |
| مناڵ(ەکان) | تنۆک و ڕۆدان |
| خزمەکان | خەسرەو جاف |
تەرزە فایەق جاف (لەدایکبووی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢، سلێمانی) نووسەر، وەرگێڕ، توێژەر و شاعیری کوردە.
ژیاننامە
[دەستکاری]ناوی تەواوی تەرزە فایەق جافە. ڕۆژنامەنووس و ھۆنەر و چالاکوانێکی بواری ئافرەتانیشە. ساڵی ١٩٩٥ بەکالۆریۆسی لە بواری جوگرافیا بەدەست ھێناوە لە زانکۆی سەلاحەددین (ھەولێر). لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٠٧ لە ئاژانسی (أصوات العراق) وەک نووسەر و وەرگێر کاری کردووە. ھاوسەری پێشووی نووسەر و فیلسووف دکتۆر فەرھاد پیرباڵ بوو کە بەھۆی ئەم پەیوەندییەیانەوە بەھرە و توانای ئەدەبییان بەرزەفڕ ببوو و زۆر لەژێر کاریگەریی یەکتردا بوون. ساڵی ٢٠١٦ وەکوو پێشکەشکار لە دامەزراوەی میدیاییی کوردستان ٢٤ دامەزرا.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- توێژینەوە لە مێژووی کورد، کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی مێژوویی و جوگرافی (وەرگێڕان)
- پەتاتە بخۆن، کۆمەڵە کورتەچیرۆک (وەرگێڕان)
- من ھەبم یاخود نا ئەمەیە مەهزەلەکە (ھۆنراوە)
- لە کەوتنەخوارەوەشدا باڵەکانم ئاسمانیان ھەژاند (ھۆنراوە)
- چەندین بابەتی ھەمەلایەنە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان
پێشانگا
[دەستکاری]- تەرزە جاف
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- https://web.archive.org/web/20161224041847/http://www.speemedia.com/dreja.aspx?Jmare=40096&Jor=25
- دەنگی ئەمریکا: ژیان لە فەرھەنگدا