تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی سەر بە کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٦٩ لە سلێمانی دامەزرا. لە سەرەتادا شەوکەت ڕەشید بەرپرسی گرووپەکە بوو[١] بەڵام دوای چەند ساڵێک نامدار قەرەداغی بوو بە لێپرسراوی تیپ و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران[٢]. گرووپ تا ساڵی ١٩٧٧ بەردەوام بەو ناوە چالاک بوو و دواتر بڕیار درا وەک بەشێکی سەربەخۆ لە کۆمەڵ کە ھەر مۆسیقا لەخۆ دەگرێ کار بکا و بەم شێوەیە تیپی مۆسیقای مەولەوی یان دامەزراند.

ئەندامان[دەستکاری]

ھەندێک لەو گۆرانیبێژانەی نامدار قەرەداغی کاری دابەش کردنی بۆ کردوون:

  1. حەمەی نێرگز[٣]
  2. عوسمان عەلی
  3. سەلاح مەجید
  4. ئەحمەد محەممەد ڕەشید (ئەحمەد شووشەچی)
  5. دارا ھەورامی
  6. ئیبراھیم خەیات
  7. پرتەو عەبدولعەزیز
  8. محەممەد جەزا زەنگەنە
  9. مەحموود محەممەد سەعید
  10. ئاوات فایق
  11. حەمەجەزا عەلی
  12. عوسمان شارباژێری

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:

  1. شەوی بەرات
  2. شایییە زەماوەندە
  3. گوڵی زەرد و سوور
  4. کەومل
  5. کچە شۆخەکە
  6. شەوانی شوانی
  7. سەزوە
  8. بیبی خانم
  9. لێوت خوێنی گەشمە
  10. پەلە مەکە
  11. لەرزانە
  12. بەناز
  13. ئامین
  14. ڕازیانە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دیدار لەگەڵ ھونەرمەند سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ نامدار قەرەداغی، کوردیپێدیا
  3. ^ حەمەی نێرگز: گۆرانیم وەکوو سەنگەرێک هەڵبژراد، هەر ئەوە پاڵی پێوە نام کۆڵ نەدەم[بەستەری مردوو]، ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.