تیمۆسی ڕەی براون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیمۆسی ڕەی بڕاون

لەدایکبوون١١ی ئازاری ١٩٦٦
مەرگ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٩-٢٩) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ناسراوە بەیەکەم نەخۆش کە بە تەواوەتی لە ئایدز چاکبووەتەوە

تیمۆسی ڕەی براون (١١ی ئازاری ١٩٦٦[١] – ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠) ھاووڵاتیێکی ئەمریکی بوو کە بە یەکەم کەس دادەنرێت لە نەخۆشی ئایدز چاک بووبێتەوە.[٢][٣] براون لە کۆنفرانسی ڕیترۆڤایرۆس و ھەوکردنە ھەلپەرستەکان لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە «نەخۆشەکەی بەرلین» بانگدەکرێت، بە مەبەستی پاراستنی ناسنامەکەی، کاتێک بۆ یەکەمجار چاکبوونەوەکەی ڕاگەیەندرا. لە ساڵی ٢٠١٠دا بڕیاری دەرکەوتنی دا. وتی: «نەمدەویست تاکە کەس بم کە چاکبووبێتەوە» پاشان وتی «ویستم ئەوەی لە توانامدا بێت بیکەم بۆ ئەوەی [چارەسەرێک] بوونی ھەبێت. یەکەم ھەنگاوم بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەکەم بوو بۆ خەڵک.»[٤][٢][٥]

ڕێکارەکە[دەستکاری]

تیمۆسی ڕەی براون لە ١١ی ئازاری ١٩٦٦ لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتۆن لەدایکبووە و لە ناوچەکە لەلایەن دایکی تاقانەیەوە بەناوی شارۆن گەورە بووە کە بۆ دەزگای شێریفی (پۆلیسی) کینگ کاونتی کاری دەکرد.[٦][١] وەک گەنجێکی پێگەیشتوو گەشتێکی بەسەر ئەورووپادا کردووە و لە ساڵی ١٩٩٥ لەکاتی خوێندن لە بەرلین دەستنیشانکراوە بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی.[٧][٤] لە ساڵی ٢٠٠٦ تووشی شێرپەنجەی خوێنی توندی مایلۆید بوو. لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٧، ڕێکارێکی ئەنجامدا کە بە چاندنی مۆخ ناسراوە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن[٨] (لەلایەن تیمێکی پزیشکانەوە لە بەرلینی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، لەنێویاندا جیرۆ ھوتەر). لە ٦٠ بەخشەری گونجاو، ئەوان بەخشەرێکی ئەلیل لێکچووی CCR5-Δ٣٢ یان ھەڵبژارد، تاکێک کە دوو کۆپی بۆماوەیی جۆرێکی دەگمەنی وەرگری پەردەی خانەی ھەبوو. ئەم تایبەتمەندییە بۆماوەیە بەرگری لە تووشبوون بە HIV دەبەخشێت بە ڕێگریکردن لە لکاندنی HIV بە خانەکەوە. نزیکەی ١٠٪ی خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەورووپی یان ڕۆژاوای ئاسیا ئەم گۆڕانکارییە بۆماوەیەیان ھەیە، بەڵام لە دانیشتووانی دیکەدا دەگمەنترە.[٩] چاندنەکە ساڵێک دوای دەرکەوتنەوەی شێرپەنجەی خوێن دووبارەکرایەوە. لە ماوەی سێ ساڵی دوای چاندنی سەرەتایی، و سەرەڕای وەستاندنی چارەسەری دژە ڕێترۆڤایرۆس، توێژەران نەیانتوانی HIV لە خوێنی براون یان لە بایۆپسی (نموونەی شانە)ی جۆراوجۆردا دەستنیشان بکەن.[١٠] ھەروەھا ئاستی دژەتەنی تایبەت بە HIV لە خوێنی تیمۆسی براوندا دابەزیوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە HIVی کارا لە جەستەیدا پاک کرابێتەوە؛ بەڵام زانایان کە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەکەن ھۆشداری دەدەن کە ئەم ڕزگاربوونە لە تووشبوون بە ئایدز شتێکی نائاسایە.[١١]

براون، «نەخۆشەکەی بەرلین»، دەیناڵاند بە دەست کێشە سەرەکییەکانی مۆخ چاندن، لەوانە ھەوکردنی شانەی چێندراو و نەخۆشییەکانی مێشک بەھۆی شێرپەنجەوە، ئەمەش وای کرد توێژەران بگەنە ئەو ئەنجامەی کە نابێت ڕێکارەکە لەسەر کەسانی دیکەی تووشبوو بە ئایدز ئەنجام بدرێت، تەنانەت ئەگەر ژمارەیەکی پێویست لە بەخشەری گونجاو بدۆزرێتەوە.[١٢][١٣]

دوای یازدە ساڵ و لە ھەمان کۆنفرانسدا ڕاگەیەندرا کە وا دەرکەوت پیاوی دووەم چاک بووەتەوە. ناوی لێنرا «نەخۆشەکەی لەندەن»، کە دواتر خۆی بە ئادەم کاستیلێخۆ ناساند.[١٤] ھەروەھا ئەویش چاندنی مۆخی ئێسکی وەرگرتبوو بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەیەک (لیمفۆمای ھۆدجکین) بەڵام دەرمانی سووکتری بۆ سەرکوتکردنی بەرگری پێدرا. ھەروەھا بەخشەرە ھەڵبژێردراوەکەش ھەڵگری بازدانی CCR5-Δ٣٢ بوو.[١٥][٥]

ھەروەھا تا ساڵی ٢٠١٧، پێدەچێت شەش کەسی دیکەش لە ئایدز پاککرابنەوە دوای تووشبوونیان بە نەخۆشی ھەوکردنی شانەی چێندراو؛ تەنھا یەکێکیان خانە بنچینەیە بازدراوەکانی CCR5 یان وەرگرتبوو، ئەمەش وای کرد توێژەران بگەنە ئەو ئەنجامەی کە کاتێک وەرگری مۆخ نەخۆشی ھەوکردنی شانەی چێندراوی ھەیە، خانە چێنراوەکان (خانەی کەسی بەخشەر) لەوانەیە خانە بەرگرییە تووشبووەکان بە HIVی خانەخوێ (کەسی وەرگر) بکوژن.[١٦]

ژیانی دواتر[دەستکاری]

لە مانگی تەممووزی ٢٠١٢، براون پێکھێنانی دامەزراوەی تیمۆسی ڕەی براونی لە واشنتۆن دی سی ڕاگەیاند، کە دامەزراوەیەکی تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی ئایدز.[١٧][١٨]

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠ براون ئاشکرای کرد ئەو شێرپەنجەی خوێنەی کە بووە ھۆی چارەسەرە مێژوویەکەی، لە ساڵی ٢٠١٩دا گەڕاوەتەوە و نەخۆشییەکەی کوشندە بووە. براون لە شاری پاڵم سپرینگز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا چووەتە ژێر چاودێری نەخۆشخانە، کە دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لەوێ کۆچی دوایی کرد[١٩] تەمەنی ٥٤ ساڵ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Timothy Ray Brown, 'Berlin patient' cured of HIV infection, dies at 54". Washington Post. Retrieved September 30, 2020.
  2. ^ ئ ا Mary Engel (February 20, 2019). "Timothy Ray Brown: The accidental AIDS icon". Fred Hutch. Archived from the original on October 16, 2018. Retrieved March 4, 2015.
  3. ^ Trudy Ring (September 7, 2012). "Is Anyone Immune to HIV?". HIVPlusMag. Archived from the original on March 9, 2016. Retrieved January 20, 2015.
  4. ^ ئ ا Timothy Ray Brown (January 12, 2015). "I am the Berlin patient: a personal reflection". AIDS Research and Human Retroviruses. 31 (1): 2–3. doi:10.1089/aid.2014.0224. PMC 4287108. PMID 25328084.
  5. ^ ئ ا "berlin patient.pdf" (PDF). Dropbox. Archived (PDF) from the original on September 30, 2020. Retrieved May 8, 2020.
  6. ^ Roberts, Sam (September 30, 2020). "Timothy Ray Brown, First Patient Cured of H.I.V. , Dies at 54". The New York Times.
  7. ^ "HIV patient Timothy Brown is the boy who lived". L.A. Times. June 5, 2011. Archived from the original on April 22, 2020. Retrieved September 30, 2020.
  8. ^ "German HIV patient cured after stem cell transplant". Belfast Telegraph. December 15, 2010. Archived from the original on December 22, 2010. Retrieved December 15, 2010.
  9. ^ "Bone marrow 'cures HIV patient'". BBC News. November 13, 2008. Archived from the original on January 7, 2009. Retrieved January 2, 2009.; Novembre, J; Galvani, AP; Slatkin, M (2005). "The Geographic Spread of the CCR5 Δ32 HIV-Resistance Allele". PLOS Biology. 3 (11): e339. doi:10.1371/journal.pbio.0030339. PMC 1255740. PMID 16216086. open access
  10. ^ Allers, K.; Hutter, G.; Hofmann, J.; Loddenkemper, C.; Rieger, K.; Thiel, E.; Schneider, T. (2010). "Evidence for the cure of HIV infection by CCR5 32/ 32 stem cell transplantation". Blood. 117 (10): 2791–2799. doi:10.1182/blood-2010-09-309591. PMID 21148083.
  11. ^ "Web Exclusives: Transplanting Hope: Stem Cell Experiment Raises Eyebrows at CROI - by David Evans". Archived from the original on January 26, 2016. Retrieved January 21, 2015. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Levy JA (2009). "Not an HIV Cure, but Encouraging New Directions". N Engl J Med. 360 (7): 724–725. doi:10.1056/NEJMe0810248. PMID 19213687. Archived from the original on February 15, 2009. Retrieved March 31, 2009. ١٥ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Lunzen, J.; Fehse, B.; Hauber, J. (2011). "Gene Therapy Strategies: Can We Eradicate HIV?". Current HIV/AIDS Reports. 8 (2): 78–84. doi:10.1007/s11904-011-0073-9. PMID 21331536.
  14. ^ Davis, Nicola (March 9, 2020). "Second person ever to be cleared of HIV reveals identity". The Guardian. Archived from the original on March 9, 2020. Retrieved March 10, 2020.
  15. ^ Apoorva Mandavilli (March 4, 2019). "H.I.V. Is Reported Cured in a Second Patient, a Milestone in the Global AIDS Epidemic". The New York Times. Archived from the original on May 24, 2019. Retrieved March 4, 2019.
  16. ^ Clare Wilson (May 6, 2017). "Immune war with donor cells after transplant may wipe out HIV". New Scientist. Archived from the original on December 8, 2018. Retrieved May 8, 2017.
  17. ^ "Man "cured" of AIDS: Timothy Ray Brown". CBSNews. Archived from the original on June 12, 2018. Retrieved January 20, 2015.
  18. ^ "Miraculous Activist". The Scientist Magazine®. Archived from the original on August 9, 2020. Retrieved May 8, 2020.
  19. ^ Marilynn Marchione (September 25, 2020). "1st man cured of HIV infection now has terminal cancer". ABC News. Archived from the original on September 30, 2020. Retrieved September 25, 2020.; Mark S. King (September 25, 2020). "As Timothy Ray Brown faces death, a great love endures". Retrieved September 25, 2020.; "'The Berlin Patient': First person ever cured from HIV infection dies of cancer" (بە ئینگلیزی). www.abc.net.au. September 30, 2020. Archived from the original on September 30, 2020. Retrieved September 30, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • "من نەخۆشی بەرلینم: ڕەنگدانەوەی کەسی", تیمۆسی ڕەی براون (١ی ژانویەی ٢٠١٥); لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ زانیاری بایووەتەکنەلۆژیا، کتێبخانەی نیشتمانی پزیشکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.