تیما کوردی
تیما کوردی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ دیمەشق, سووریا |
نەتەوە | کورد، سووری، کەنەدی |
ڕووانگەی کوردی | |
ناسراوە بە | داکۆکیکاری مافی پەنابەران، نووسین |
کارە ناودارەکان | کوڕی کەناراوەکە (بیرەوەری ساڵی ٢٠١٩) |
تیما کوردی لەدایکبووی ١٩٧٠، نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤی سووری- کەنەدییە. لە شاری دیمەشق لەدایکبووە، لە تەمەنی گەنجیدا ڕووی لە کەنەدا کردووە و لە شاری کۆکیتلام لە ویلایەتی کۆڵۆمبیاى بەریتانی نیشتەجێیە. تیما نووسەری کتێبی (کوڕە لە کەنار دەریاکە) یە کە چیرۆکی ئالان کوردی و غالبی برای دەگێڕێتەوە کە لەگەڵ ڕێحانەی دایکیان خنکان لەکاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لەدوای ھەڵھاتنیان لە شەڕی ناوخۆی سوریا.
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]تیما لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایک بووە و لە خێزانێکی کورد لە دیمەشقی پایتەختی سوریا گەورە بووە. [١] [٢] لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی کردووە بۆ کەنەدا لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا. [٣] [٤]
ژیانی ھەرزەکاری
[دەستکاری]تینا دامەزرێنەری دامەزراوەی (ڕوانگەی کوردی)یە، کە لەڕێگەیەوە ھانی کەنەدییەکان دەدات ئاگاداری پێداویستییەکانی پەنابەران بن.[٥] [٦] ساڵی ٢٠١٨ داوای لە کەنەدا کرد کە پەنابەری زیاتر وەربگرێت. [٧]
بیرەوەرییەکانی کوڕەی کەناراوەکە ھەوڵەکانی بنەماڵەکەی خۆی بۆ دەربازبوون لە شەڕی ناوخۆی سوریا و ئەو بارودۆخەی کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ئالان و غالب کوردی (کوڕەزاکانی) و ڕێحانە (خوشکەزاکەی) لە ساڵی ٢٠١٥دا دەگێڕێتەوە[٨] [٩] [٧] لە ساڵی ٢٠١٩دا ناڕەحەتی خۆی دەربڕی کە فیلمێک لەسەر مردنی ئالان بەبێ ڕەزامەندی بنەماڵەی کوردی لە لایەن سینەماکار ئۆمەر سەریکایا دروست دەکرێت.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Khan، Adnan R. (١ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Two years after Alan Kurdi's death, little has changed». Macleans.ca (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Kurdi، Tima. «The boy on the beach : my family's escape from Syria and our hope for a new home - City Libraries, City of Gold Coast». link.goldcoast.qld.gov.au (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «14 books to read on World Refugee Day». CBC. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
- ^ Kurdi، Tima (١٣ی نیسانی ٢٠١٨). «Opinion: The crossing: Tima Kurdi on her family's voyage through tragedy and hope». The Globe and Mail (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ French، Cameron (١٥ی ئازاری ٢٠٢١). «As war drags on, aunt of drowned Syrian toddler Alan Kurdi focuses on plight of refugees». CTVNews (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Daflos، Penny (٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Alan Kurdi's aunt marks grim anniversary of boy's death as refugee crisis continues». British Columbia (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Wright، Teresa (٢٩ی نیسانی ٢٠١٨). «Tima Kurdi wants Canada to take more refugees, hopes new book spotlights crisis». British Columbia (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.Wright, Teresa (2018-04-29). "Tima Kurdi wants Canada to take more refugees, hopes new book spotlights crisis". British Columbia. Retrieved 2022-08-03.
- ^ Patrick، Ryan B. (٧ی ئایاری ٢٠١٨). «How Tima Kurdi is honouring the memory of her nephew with her book, The Boy on the Beach». CBC.
- ^ «Tima Kurdi». CBC. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ Larsen، Karin (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Family distraught over unauthorized movie about 'boy on the beach' Alan Kurdi». CBC.
- ماڵپەری فەرمی دەزگای کوردی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.