تۆڕی تەکنۆلۆژیای زانیاریی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی کەی ئای تی ئێن Kitn
لۆگۆی کەی ئای تی ئێن Kitn

پوختە[دەستکاری]

کەی ئای تی ئێن تۆرێکی سەربەخۆی تایبەتە بە تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و لە لایەن چەند گەنجێکی شارەزا و خۆبەخشی بواری تەکنەلۆژیا بەڕێوەدەبرێت. ڕۆژانە دوایین هەواڵ و زانیارییە تەکنەلۆژییەکان بە نوسین و وێنە و ڤیدیۆ لە لایەن دەستە کارامەکەیەوە ڕووماڵ دەکرێن و دەگوازرێنەوە و لە هەژمارە فەرمییەکانی کەی ئای تی ئێن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ میوانان هاوبەشیان پێ دەکرێت.

ئامانج[دەستکاری]

ئەم وێبسایتە لە ٢٠١١ بە مەبەستی چاکسازی و ڕیفۆرم لە بواری جیهانی تەکنەلۆژیا لە هەرێمەکەمان کرایەوە، ئەویش لە ڕووی بەردەستکردنی دوایین هەواڵ و زانیاری و فێرکاری تەکنەلۆژی بە پێی ستاندەردەکانی ڕۆژنامەوانی. لەبەرئەوەی شوێنمان بکەون و چێژ لەو ناوەڕۆکە وەرگرن ئێمە بڵاوی دەکەینەوە.

مێژوو[دەستکاری]

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ ٢٦\٩\٢٠١١ مەکۆیەکەی دامه‌زرا، کە ئێستا کارا نییە و ماڵپەڕەکەیش ١٠\١٠\٢٠١١ کراوەتەوە. هه‌وڵیداوه‌ دواین گۆڕانكارییه‌كان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بۆ میوانان بگوازێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا بڕوات. ئامانجی خزمه‌تكردنی بواره‌كه‌یه‌ له‌ كوردستان و ڕوه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. له‌دوای چه‌ندین هه‌وڵ دەستەی پشتی ئەم ماڵپەڕە گه‌شتونەتە ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بکرێتەوە و خزمه‌تی به‌كارهێنه‌ری كورد بكرێت و متمانە به‌و زانیاری و بابه‌تانه‌ بكات كه‌ ئەوان له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره‌ بڵاوی ده‌کەنەوە‌.

دیاره‌ ماڵپه‌ڕی زۆر هه‌ن له‌بواره‌كه‌دا، به‌ڵام زۆریان متمانەی میوانان و سه‌ردانكه‌ران پڕناكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ وەکو خەمێک بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە و بە ڕێگه‌ی جیاواز هەوڵیانداوە ببنە جێگەی متمانەی خوێنەرانیان، ئه‌ویش به ‌به‌كارهێنانی شێوه‌ی جیاواز له‌ پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كاندا به‌ دانانی فایل و ڤیدیۆی پێویست. ئه‌مه‌ و دانانی سه‌رچاوه‌كان بۆ هەر وتارێک کە لەسەر ئەم ماڵپەڕە بڵاو دەکرێتەوە.

له‌ ڕابردوودا، دەستەی دامەزرێنەری کەی ئای تی ئێن خاوەن پڕۆژی تر بوون، بۆ نمونە، ماڵپه‌ڕێكی تر به‌ناوی كوردپرۆ، به‌ڵام کاتی خۆی داخراوە به‌هۆی ئەوەی دەستەکە ڕوودەکەنە ده‌ركردنی گۆڤارێکی چاپکراو بەناوی ئایتی، بەڵام بەداخەوە دوای ئه‌وه‌ی دوو ژماره‌ی لێ دەردەکرێت به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه‌ دەوەستێندرێت. پاشان به‌ یارمه‌تی چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر گۆڤارێكی تر دەردەکەن و بڵاودەکەنەوە به‌ناوی بایت. توانیویانە تا 9 ژماره‌ی لێ بڵاوبکەنەوە، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی قەیرانی دارایی دەوەستێت. دواجار ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ خنجیلانه‌ دەکەنەوە‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یان له‌بواره‌كه‌دا.

ئەوان لە سۆنگەی هەستکردن بەم بۆشاییە لە بواری تەکنەلۆژیا هەمیشە وته‌ به‌نرخه‌كه‌ی ستیف جۆبسیان له‌ گوێ گرتووە، كه‌ ده‌ڵێت “stay hungry, stay foolish” واته‌ هه‌میشه‌ به‌ په‌رۆشبن بۆ زانست و هه‌میشه‌ش زیاترتان بوێت. ئەوان لە ژێر دروشمی با وێبی کوردی دەوڵەمەند بکەین بەردەوامن و ٨ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕەکەیان تێپەڕیووە.

دامەزرێنەرانی ئەم ماڵپەڕە[دەستکاری]

سێ دامەزرێنەر بوون بە ناوەکانی: سەردار عبدالله، شەماڵ ساڵح، سۆران علی.

ناوەڕۆک[دەستکاری]

ماڵپەڕ

وەکو ناوەندی سەرەکی تۆڕەکە، لە ماڵپەڕ گشت بابەت و وتار و هەواڵەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا بڵاودەکرێنەوە. لە ڕاستیدا، ماڵپەڕ بریتییە لە پۆڕتاڵی کەی ئای تی ئێن و گشت خزمەتگوزارییەکان لەوێدا کۆکراونەتەوە.

ناوەڕۆکی ڤیدیۆ

بەهۆی گرنگی ڤیدیۆ لەسەر وێب، کەی ئای تی ئێن خاوەنی بەشێکی سەرەکییە لە ماڵپەڕ بۆ ڤیدیۆ دەربارەی تەکنەلۆژیا بە گشتی و باسەکانی پەیوەست بە بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان و فێرکاری و زیاتریش. لە یوتیوبەوە ڤیدیۆکان بڵاودەکرێنەوە و پاشان لە ماڵپەڕ دادەندرێن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هاوبەشیان پێ دەکرێت.

سەکۆی پرسیار و وەڵام

سەکۆیەکی تایبەتە بە پرسیار و وەڵامی تەکنەلۆژی بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی وێبی کوردی و ڕێگەپێدان بە هەمووان بە بینینی پرسیار و وەڵامەکان و هەروەها دەسەڵاتی وەڵامدانەوە لە لایەن هەر ئەندامێک لەسەر سەکۆ. بەم شێوەیە زۆرترین پرسیار و وەڵام لەسەر تەکنەلۆژیا کۆ دەکرێتەوە و هەمووان دەتوانن بە سەردانی کردنی ئەم بەستەرە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. پرسیار و وەڵامەکان ببین.

فەرهەنگی ئایتی

ئەم فەرهەنگە لەسەرەتای پەرەپێدانیدایە و ستافی کەی ئای تی ئێن بە بەردەوامی لە هەوڵی زیادکردنی ناوەڕۆکن بۆ فەرهەنگەکە.

چرکەکانی کەی ئای تێن

بەشێکی سەربەخۆی کەی ئای تی ئێنە و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە وێنە و گرافیکی ئاست بەرز ڕووماڵی هەواڵ و بابەتە تەکنەلۆژییەکان دەکات.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]