تۆمی شێڵبی
تۆماس «تۆمی» شێڵبی | |
---|---|
کەسایەتیی پیکی بڵایندەرس | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی ١، ئەڵقەی ١ (٢٠١٣) |
دروستکراوە لەلایەن | ستیڤن نایت |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | کیلیان مۆڕفی |
ناوی تەواو | تۆماس مایکڵ شێڵبی |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناو | تۆمی، تۆم |
پیشە | ئەندامی پەرلەمان چەتە بازرگان سەرباز |
ئەندامێتی | پیکی بڵایندەرەکان یەکێتی بەڕیتانی فاشستەکان |
خێزان | پۆڵی گرەی (پوور) مایکڵ گرەی (پورزا) ئارتەر شێڵبی (برا) جۆن شێڵبی (برا) فین شێڵبی (برا) ئەیدا تۆڕن (خوشک) |
ھاوسەر | گرەیس شێڵبی لیزی ستاڕک |
مناڵەکان | چارڵز شێڵبی ڕوبی شێڵبی |
نەتەوە | بەڕیتانی |
تۆمی شێڵبی کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی زنجیرەی مێژوویی تاوانی درامی بەڕیتانی پیکی بڵایندەرسە. لەلایەن کیلیان مۆڕفییەوە بەرجەستەکراوە، کە خەڵاتی ئیرلەندی فیلم و تەلەڤیزیۆن و خەڵاتی نەتەوەییی تەلەڤیزیۆنی بردووەتەوە بۆ ڕۆڵەکەی. کەسایەتییەکە بەباشی وەرگیراوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.
دەرھێنەر ستیڤن نایت مۆڕفی ھەڵبژارد بۆ ڕۆڵی تۆمی شێڵبی. کەسایەتییەکە سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە لە خێزانێکی ڕۆمانی نیشتەجێی بێرمینگام. لە ١٩١٩دا، ئێمە بە شێڵبی ئەناسرێین و چیرۆکەکە بەزۆری باسی خۆشەویستییەکەی دەکات بۆ گرەیس و ناکۆکییەکانی لەگەڵ لێکۆڵەر کامبێڵ. دوای پێنج ساڵ، ھاوسەرگیری لەگەڵ گرەیس دەکات بەڵام گرەیس دوای ماوەیەکی کەم ئەکوژرێت لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیاندا. پەیوەندی تۆمی لەگەڵ ئاڵفی سۆڵۆمۆنز کلیلی سەرەکی زۆرینەی چیرۆکەکانی پیکی بڵایندەرسە.
ھەڵبژاردن و چیرۆک
[دەستکاری]کیلیان مۆڕفی حەزێکی دەرخستووە بۆ ھەبوونی ڕۆڵی زیاتر لە تەلەڤیزیۆندا، «ئەو زنجیرە ناوازە ئەمریکیانە سەردەخران و ئێمە سەیرمان ئەکردن و ھەموو کەسێک بەجۆریک ئاگاداربوون لەوە. من وا بیر دەکەمەوە کە بی بی سی بەئاگابوون لەوە و بۆیە من بە تامەزرۆ بووم بۆ خوێندنەوەی چەند دەقێکی باش و ئەوان پیکی بڵایندەرس یەکەم دەقی تەلەڤیزیۆنی بوو کە بۆ من نێردرابوو.» مۆڕفی وتی کە بەئاگانەبووە کە پیکی بڵایندەرەکان کێ بوون پێش ئەوەی دەقەکە وەربگرێت.[١] جەیسن ستەیتەم سەرەتا پێشنیارکرابوو بۆ ڕۆڵەکە لەلایەن دەرھێنەر ستیڤن نایت، کە ڕوونی ئەکاتەوە «من ھەردووکیانم لە لۆس ئانجلس بینی بۆ قسەکردن دەربارەی ڕۆڵەکە و پێشنیاری جەیسنم کرد. کیلیان، کە ئەیبینی، تۆمی نییە، بەدڵنیایییەوە، بەڵام من ئەوەندە گێژبووم کە لەوە تێنەگەم.» نایت دواتر پێشنیاری ھەڵبژاردنی مۆڕفی کرد دوای ئەوەی کە نامەیەکی بۆ ھات لەلایەن مۆڕفییەوە کە نووسرابوو «بیرت بێت، من ئەکتەرم».[٢]
ھەرچەندە زۆرینەی کەسایەتییەکانی زنجیرەکە لە کەسایەتی مێژوویی ڕاستییەوە وەرگیراون، خێزانی شێڵبی تەواو خەیاڵیین و لەلایەن نایتەوە دروستکراون.[٣] تۆمی شێڵبی لە خێزانێکی ڕۆمانییە کە نیشتەجێی بێرمینگامن.[٤][٥] مۆڕفی کاتی لەگەڵ خەڵکی ڕۆمانی بەسەربردووە بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆڵەکە.[٦] شێڵبی سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە و تووشبووی PTSDیە وەک ئەنجامێک لە کارەساتەکانی کە بەسەری ھاتوون لە جەنگدا؛ شتێک کە بابەتێکی دووبارەبووەوەیە بەدرێژایی زنجیرەکە.[٧] شێوازی قژی شێڵبی ئەندەرکەتە کە بووەتە ھۆی دووبارە ژیانەوەیەک لە ناوبانگیدا.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Anderson، Hayley (١٩ی ئابی ٢٠٢٠). «Peaky Blinders: What is the real reason why Cillian Murphy took on Tommy Shelby role?». Daily Express. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ White، Adam (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Peaky Blinders: Jason Statham lost Tommy Shelby role over text message, Steven Knight reveals». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Bley Griffiths، Eleanor (٣٠ی ئابی ٢٠١٩). «How historically accurate is Peaky Blinders – and was Tommy Shelby a real person?». Radio Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «A Blinding Bit Of Telly». Travellers Times. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Newland، Christina (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «10 great films about Gypsies and Travellers». BFI. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Cillian Murphy lived with gypsies to prepare for new drama Peaky Blinders». Entertainment.ie. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Moore، Paul. «Peaky Blinders director explains what actually happened during that finale». Joe. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «PSA: Cillian Murphy, The Man Who Plays Tommy Shelby Himself, Hates That Damn Hair Cut». GQ. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- تۆمی شێڵبی لە ماڵپەڕی بی بی سی
- تۆمی شێڵبی لە پیکی بڵایندەرس ویکی - ویکییەکی دەرەکی