پیکی بڵایندەرز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیکی بڵایندەرز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشن
  • خەیاڵی مێژوویی
  • درامای تاوان
دانەرستیڤن نایت
نووسەر
  • ستیڤن نایت
  • تۆبی فینلەی
  • ستیفن ڕەسڵ
دەرھێنەر
  • ئۆتۆ باتەرست (وەرزی یەکەم)
  • تۆم ھاڕپەر (وەرزی یەکەم)
  • کۆڵم مەککارتی (وەرزی دووەم)
  • تیم میلانتس (وەرزی سێیەم)
  • دەیڤد کافری (وەرزی چوارەم)
  • ئانتۆنی بێرن (وەرزی پێنجەم)
ئەکتەران
  • کیلیان مۆڕفی
  • سام نیڵ
  • ھێلێن مەککۆری
  • پۆڵ ئاندرسن
  • ئانابێڵ واڵیس
  • سۆفی ڕەندڵ
  • جۆو کۆڵ
  • فین کۆڵ
  • شارلۆت ڕایڵی
  • نۆوا تەیلەر
  • تۆم ھاردی
  • ناتاشا ئۆ'کیف
  • ئەیمی-فیۆن ئێدواردز
  • گەیت جێنسن
  • ئەلێکزاندەر سیدیگ
  • کەیت فیلیپس
  • ئەیدریەن بڕۆدی
  • ئایدن گیڵێن
  • چارلی مۆڕفی
  • ئانیا تەیلۆر-جۆی
  • سام کڵافڵین
بابەتی کردنەوە«ڕێد ڕایت ھاند» لەلایەن نیک کەیڤ ئاند دە باد سیدز
ئاوازدانەر(ان)
  • ماڕتن فیپس
  • پۆوڵ ھاڕتنۆڵ
  • دیکن ھینچڵێف
  • ئانتۆنی گێن
  • ماڕتن سڵاتەری
  • ئانا کاڵڤی
وڵاتی بەرھەمھێنەرشانشینە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٥
ژمارەی ئەڵقەکان٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • کارین مانداباک
  • گرێگ برێنمان
  • ستیڤن نایت
  • کیلیان مۆڕفی
  • جەینی گڵەیزبڕوک
  • فریت تیپلەیدی
بەرھەمھێنەر(ان)کەیتی سویندن
شوێنەکانی تۆمارکردن
  • بێرمینگام (ناوچەی سەرەکی)
  • بڕادفۆڕد
  • کێیڵی
  • لیدز
  • بۆڵتن
  • مانچێستەر
  • لیڤەرپوڵ
  • سیتی ئۆف بڕادفۆڕد
  • دەدلی
  • ستۆکپۆڕت
وێنەگرجۆرج ستیڵ
ماوەی پەخش٥٥–٦٥ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • ستۆدیۆکانی بی بی سی
  • بەرھەمھێنانەکانی کارین مانداباک
  • بەرھەمھێنانەکانی تایگەر ئاسپێکت
  • سکرین یۆرکشیەر
دابەشکەر
  • ستۆدیۆکانی بی بی سی (شانشینە یەکگرتووەکان)
  • گرووپی ئێندامۆڵ شاین[١] (جیھانی)
پەخش
تۆڕ
  • بی بی سی ٢ (وەرزی ١–٤)
  • بی بی سی ١ (وەرزی ٥-)
فۆرماتی وێنە1080i HDTV
فۆرماتی دەنگ
  • ستێریۆ
  • 5.1 Surround Sound
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-12) – ئێستا (ئێستا)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

پیکی بڵایندەرس زنجیرەیەکی درامی مێژوویی تاوانیی تەلەڤیزیۆنی بەڕیتانییە کە لەلایەن ستیڤن نایتەوە دروستکراوە. دانراو لە بێرمینگام، ئینگلتەرا، زنجیرەکە باسی کارەکانی خێزانی تاوانی شێڵبی دەکات لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم. خێزانە خەیاڵییەکە بە کەمی لە چەتە لاوەکانی بەھەمان ناو وەرگیراوە، کە لە شارەکەدا چالاک بوون لە ١٩٨٠اکان بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم.

پیکی بڵایندەرس لە کاستێکی پڕ ئەستێرە پێکدێت، کە کیڵیان مۆڕفی، ھێلێن مەککڕۆری، جۆو کۆڵ، و پۆڵ ئاندرسن ڕۆڵی سەرەکی، تۆمی شێڵبی، ئێلیزابێت «پۆڵی» گرەی، جۆن شێڵبی، و ئارتەر شێڵبی ئەگێڕن، کە پایەبەرزی دەستەکەن. سام نیڵ، تۆم ھاردی، پادی کۆنسیدین، ئەیدریەن بڕۆدی، ئایدن گیڵێن، شارلۆت ڕایڵی، سام کڵافڵین، و ئانیا تەیلۆر-جۆی ڕۆڵی دووبارەبووەوەیان لە چەدەھا بەشی زنجیرەکە. زنجیرەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا نمایشکرا، کە لە بی بی سی ٢ پەخش ئەکرا تا وەرزی چوارەم، و دواتر گوازرایەوە بۆ بی بی سی ١ بۆ وەرزی پێنجەم.

لە ٢٠١٨دا،[٢] دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی لە خەڵاتە تەلەڤیزیۆنییەکانی بافتا، نایت باسی «خواستی کردنی بە چیرۆکێکی خێزانێک لە نێوان دوو جەنگدا، و کۆتایی پێبێت بە وریاکەرەوەی یەکەم ھێرشی ئاسمانی لە بێرمینگام»، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٠دا ڕوویدا.[٣] وەرزی پێنجەم لە بی بی سی ١ پەخشکرا لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ و لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا کۆتایی ھات. نێتفلیکس، بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای وینستاین و ئێندێمۆڵ، مافی بڵاوکردنەوەی پیکی بڵایندەرسی وەرگرت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیھان. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ڕاگەیەندرا کە وەرزی شەشەم کۆتا وەرزی زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکە دەبێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.endemolshineuk.com/peaky-blinders-to-move-to-bbc-one/
  2. ^ Peaky Blinders - IMDb, retrieved 2020-02-29
  3. ^ "Air raids in Birmingham during WWII". Second City. Archived from the original on 15 May 2018. Retrieved 13 May 2018.
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Series6Final نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]