بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵفی سۆڵۆمۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵفرێد «ئاڵفی» سۆڵۆمۆنز
کەسایەتیی پیکی بڵایندەرس
تۆم ھاردی لەڕۆڵی ئاڵفی سۆڵۆمۆنز
یەکەم دەرکەوتنوەرزی ٢، ئەڵقەی ٢ (٢٠١٤)
دروستکراوە لەلایەنستیڤن نایت
بەرجەستەکراوە لەلایەنتۆم ھاردی
ناوی تەواوئاڵفرێد سۆڵۆمۆنز
زانیاریی ناو-گەردوونی
نازناوئاڵفی
پیشەچەتە، قاچاخچی مەی
نەتەوەبەڕیتانی

ئاڵفی سۆڵۆمۆنز کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لەلایەن تۆم ھاردییەوە بەرجەستەکراوە لە زنجیرەی مێژوویی تاوانی درامی بەڕیتانی پیکی بڵایندەرس. ئەو سەرۆکی دەستەی جولەکەیی نیشتەجێی کامدن تاونە و لە وەرزی دووەم دەردەکەوێت. کەسایەتییەکە کاریگەرییەکی گەورەی کلتووری وەرگرتووە و بەباشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگیراوە.

ھەڵبژاردن و چیرۆک

[دەستکاری]

وردەکاری تەواو لەبارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەرنەخراوە بەڵام تۆم ھاردی لە مێشکدا نەبووە کە کەسایەتی ئاڵفی سۆڵۆمۆنز لەسەرەتادا دانراوە.[١] کەسایەتییەکە لە چەتەیەکی جولەکەی ڕاستییەوە وەرگیراوە بەناوی ئاڵفرێد سۆڵۆمۆن.[٢] ستیڤن نایت نووسەری پیکی بڵایندەرس ئەڵێت «ئێمە بە کەسایەتییەکی پێکەنیناوی و بەمەڕاقەوە نیشانمان داوە. دەستە چەتەیییە جولەکەکانی ئیست ئێند بەھەمان شێوە بەناوبانگ ئەبوون بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک مێژوو وا دیارە کە ئاڵفی سۆڵۆمۆنزی بیرھاتبێتەوە. نازانم بۆ. لەوانەیە، ئەو زیاتر باس کرابێت.»[٣] لە زنجیرەکەدا، سۆڵۆمۆنز سەرۆکی دەستەی جولەکەیی نیشتەجێی کامدن تاونە و مەیخانەیەکی نایاسایی بەڕێوە دەبات.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Watson، Fay (٢٧ی ئابی ٢٠٢٠). «Tom Hardy Peaky Blinders audition: How did Alfie Solomons star land role?». Daily Express. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Reynolds، Leda (٢٨ی ئایاری ٢٠١٦). «Real life 'Peaky Blinders' gangster was so scared he BEGGED for police help». Daily Express. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Round، Simon (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Alfie Solomons, a gangster who reached his peak». The Jewish Chronicle. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. Slater، Jack (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Who is Alfie Solomons as played by Tom Hardy in Peaky Blinders and what happened to him at the end of season four?». Metro. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]