تڕۆڵ (فیلم)
تڕۆڵ Troll | |
![]() | |
دەرھێنەر | ڕووار ئوتاوگ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئاسپێن هۆرن کریستیان ستراند سینکێرود |
چەشنی فیلم | ترسناک سەرکێشی |
مۆسیقا | جۆن ڕینگن |
دەستکاری | کریستوفر هی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | نێتفلیکس |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ |
ماوەی فیلم | ١٠١ خوولەک |
وڵات | نەرویژ |
زمان | نەرویژی |
تڕۆڵ (بە ئینگلیزی: Troll) فیلمێکی ترسناکی نەرویجییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنانی ڕووار ئوتاگە، کە ئان ماری ویلمان، کیم فالک، مادس سۆگارد پیتەرسن، گارد بی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[١] سیناریۆی ئەم فیلمە لەلایەن ئوتاوگ و سپان ئۆکانەوە نووسراوە. ئەم فیلمە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای نێتفلێکسەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ستایشی دەدای تیمی نواندن و مۆسیقا و سینەماکاری و دەرھێنان و زنجیرە ئەکشنەکانیان کرد.[٢]مۆسیقای فیلمی تڕۆڵ لەلایەن جۆھانس ڕینجنەوە نووسراوە. لەسەر کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە خاوەنی ڕیزبەندی پەسەندکردنی ٨٨٪یە بە پشتبەستن بە ٢٦ پێداچوونەوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی 6.40.[٣]
ڕۆڵەکان[دەستکاری]
- ئینێ ماری ویلمان وەک پرۆفیسۆر نۆرا تایدمان
- ئەمێلی ئۆلڤینگ سێلێڤیک وەک نۆرا تایدمانی گەنج
- کیم فالک وەک ئەندرێاس ئیساکسن
- مادس شۆگارد پێتەرسن وەک کاپتن کریستوفەر ھۆڵم
- گارد بی. ئیدسڤۆڵد وەک تۆبیاس تایدمان
- ئانێک ڤۆن دێر لیپ وەک سەرۆکوەزیران بێریت مۆبێرگ
- فریدتۆڤ ساھایم وەک وەزیری بەرگری فرێدریک مارکوسن
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Malhotra, Rahul (2022-11-02). "'Troll' Trailer Reveals a Fight for Survival Against a Monster of Legends". Collider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-05.
- ^ Smith, Sarah (2022-06-07). "Netflix's Troll Movie Trailer Teases Creepy Giant Monster Story". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-05.
- ^ "Troll". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Retrieved 1 December 2022.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- Official webpage at Motion Blur
- تڕۆڵ لە نێتفلیکس
- تڕۆڵ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- تڕۆڵ لە ڕاتن تۆمەیتۆز