توربۆپڕۆپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

توربۆپڕۆپ (بە ئینگلیزی: Turboprop) بزوێنەرێکی تۆرباینییە کە فڕۆکەیەکی جۆری پڕۆپێلەر دەجوڵێنێ (پێی دەفڕیت).

لە سادەترین پارچە پێکھێنەکانی بریتییە لە بەشی وەرگرتنی سوتەمەنی و ژوری پەستان و تۆربین و نۆزڵ. ھەوا وەردەگرێت و لە ژووری پەستان دەیپەستێت بە ھۆی کۆمپرێسەرەوە، دواتر سوتەمەنی دەچێتە سەر ھەوا پەستێوراوەکە کە لە ژووری پەستاندایە و دەسوتێنرێت. گازی سوتاوە گەرمەکە بە تۆربینەکەدا بڵاو دەبێتەوە. ھەندێک لە توانای بەدەستھاتووی تۆربینەکە بەکاردەھێنرێت بۆ بەکارخستنی کۆمپرێسەر. ھێزی پاڵنان بەردەستدەبێت بەھۆی گازە سوتاوەکە، پاڵدەنێت بۆ پێشەوە بە ئاڕاستەی ڕوویەک لەبەردەم گازە بڵاوبووەکە.

پاشماوەی تری ھێزە پاڵنەرەکە دەگوازرێتەوە بۆ پڕۆپێلەرەکە بەھۆی گێڕەوە. زایاتر گازەکە بڵاو دەبێتەوە لە نۆزڵئ پڕۆپێڵ کە گازەکە دەسوتێنریت بۆ پەستانی دەوروبەر. نۆزڵی پڕۆپێل ھێزێکی پاڵنەری تاڕاددەیەک بچووک بەرھەمدەھێنێ بەھۆی توانای پاڵنانەوە کە لە تۆربۆپڕۆپەوە دروستدەبێت.

تۆربۆپڕۆپێلەر پێچەوانەی تۆربۆجێتە کە گازە سوتاوەکە وزەی تەواو بەدەستناخات بۆ دروستکردنی ھێزی پاڵنەری بەھێز، لەبەر ئەمە ھێزی بزوێنەر بەکاردەھێنرێت بۆ بەگەڕخستنی پڕۆپێلەر.

تایبەتمەندی تەکنەلۆجیایی[دەستکاری]

وێنەیی[بەستەری مردوو] ڕوونکردنەوەیی کە شێوازی کارکردنی بزوێنەری توربۆپڕۆب پیشان دەدات
بەراوردی[بەستەری مردوو] چوستی ھێز لە نێوان چەندجۆرێک بزوێنەری تۆرباینی گاز

ھێزی پاڵنەری بەفیڕۆچوو لە توربۆپرۆب دەبێتە پاڵپشت بۆ توانای شەفت، کە بەردەستدەکەوێت لە بەدەستھێنانی توانای زیاتر (ئەمەش پەیوەستە بە زیاتر ئیشپێکردنی کۆمپرێسەر) لە کشانی تۆربین. پێویستی زیاتر دەخوازێت لە کشانی زیاتر لە سیستەمی تۆرباین، لەگەڵ ئەوەش وزەی بەھەدەرچوو لە نزمە.

لە ئەنجامدا وزەی بە ھەدەرچوو لە تئربۆجێت بە نزیکەیی لەسەدا دە ی ١٠٪ ی تێکڕای ھێزی پاڵنەرە. ڕێژەیەکی بەرزتر ھێزی پاڵنەر لە پڕۆپێلەرەوە دەستدەکەوێت لە خێرایی نزمەکان و کەمتر لە خێرایی زیاترەکان.

تۆربۆپڕۆبەکان دەتوانرێت ڕێژەی یارمەتیدەر لە ٥٠٪ بۆ ١٠٠٪، ھەروەھا ھەوای پاڵنەر کەمتر پێناسەکراوە بۆ پڕۆپێلەرەکان لە چاو پانکەکان.

پڕۆپێلەر دەبەسترێت بە تۆرباینەوە بەھۆی گێرەوە کە زەبری خولانەوەی شەفت لە (خولانەوەی زۆر و زەبری کەم) بۆ (خولانەوەی کەم و زەبری زۆر). خۆیلەخۆیدا پڕۆپێلەری خێرایی نەگۆڕ جۆرێکی ئاسایی پڕۆپێلەرە کە ھەمان ئەو جۆرەیە کە فڕۆکەی گەورە بەکار ھاتووە.

پانکەی تیرە بچووک بەکاردەھێنرێت بۆ بزوێنەرەکانی تۆربۆفان جێت. پڕۆپێلەری تیرە گەورە ڕێگە دەدات کە بڕێکی گەوەرەی ھەوا پێیدا تێپەڕ بێت، ئەمەش ڕێگە دەدات بە کەمتر خێرایی ھەوا تێپەڕ بێت بۆ ھێزێکی پاڵنەری دیاریکراو. چوستی زیاترە لە خێرای کەمدا بۆ تێپەڕبونی بڕێکی زیاتری ھەوا بە گۆشەیەکی بچووک بەراورد بە بڕێکی کەمی ھەوا بە گۆشەیەکی گەورەتر، لەودی پەپکەیەکی کەم (ھێزی پاڵنەر لە ڕووبەرێکی پەپکەدا) چوستی بزوێنەری فڕۆکەکە زیاد دەکات و بەکارھێنانی سوتەمەنی کەم دەکاتەوە.

پڕۆپێلەرەکان چوستی لە دەست دەدەن کاتێک خێرایی فڕۆکە زیاد دەکات لەبەر ئەوە توربۆپڕۆب بەکار ناھێنرێت لە دروستکردنی فڕۆکەی ئاستبەرزی خێرایی لەسەروی ٠٫٦ – ٠٫٧ خێرایی دەنگ. ھەرچۆنێک بێت بزێنەری جۆری پڕۆفان کە ھاوشێوەی بزوێنەری توربۆپڕۆبە دەتوانێت خێرایی فڕۆکە نزێک بکاتەوە لە ٠٫٧٥ خێرایی دەنگ. بۆ زیادکردنی چوستی پڕۆپێلەر بە شێوەیەکی فراوانتر لە خێرایی ھەواکان، توربۆپڕۆبەکان دروستدەکرێت بۆ خێرایی نەگۆڕی پڕۆپێلەر.

بلەیدەکانی پڕۆپێلەری خێرایی نەگۆڕەکان جوڵەی زیاد دەکات کاتێک خێرایی فڕۆکە زیاد دەکات، ڕێگەی تێپەڕبوونی زیاتری ھەوا بە خێرایییەکی زیاتر دەدات بەراورد بە پڕۆپێلەری جوڵەی نەگۆڕ. سودێکی ئەم جۆرە پڕۆپێلەرە ئەوەیە کە دەتوانرێت بەکار بھێنرێ لە دروستکردنی ھێزی پاڵنەری نێگەتیڤ کاتێک لە سەر ڕاڕەوی جوڵە کەم دەکات. ھەروەھا لەکاتی شکستی بزوێنەر دەتوانرێت ھاوشێوەی باڵ ڕەفتار بکات بۆ کەمکردنەوەی لە چاو پڕۆپێلەری بێ ئەرک.

لە کاتێکدا نوێترین بزوێنەرەکانی جۆری توربۆجێت و توربۆفان کۆمپرێسەری جۆری لێشاوی ھێڵی (axial-flow compressors)

بزوێنەری توربۆپڕۆب ئاسایی تەنھا یەک قۆناغی کۆمپرێسەری سێنتەرفیوجڵ ھەیە کە لایەنی باشی ئەوەیە کە سادە و بارستایییەکەی کەمە لە شێوەی ڕەو ھێڵدار.

لە کاتێکدا توانای تورباین لەوانەیە تەواو بێت لەگەڵ بەشی داینەمۆکەی، لەم سەردەمەدا توربۆپڕۆبەکان تایبەتمەندی تورباینی توانای ئازادی ھەبێت لە دوو شەفتی جیاوازی ھاوتەریب. ئەمەش وا دەکات کە پڕۆپێلەر بە شێوەی ئازاد بخولێتەوە، سەربەخۆ و جیا لە خێرایی کۆمپڕێسەر. ھێزی پاڵنەری دوانی تەنیشت لەسەر توربۆ شەفت دوور دەخرێتەوە بە کآشانی زیاتر لە سیسیتەمی تورباین یان کەمکردنەوە و گۆڕینی گازی سوتاو بە ١٨٠ پلە، بۆ دروستکردنی دوو جێتی بەرامبەر بەیەک. جیا لەمەی سەرەوە جیاوازییەکی زۆر کەم ھەیە لە نێوان توربۆپڕۆب و توربۆ شەفت.

باسێکی مێژووی[دەستکاری]

ئالان ئارنۆڵد گریفز نوسراوێکی بڵاوکردەوە دەربارەی دیزاینی بزوێنەری فڕۆکە (توربین) لە ساڵی ١٩٢٦ دەرئەنجامی کارکردنی لە دامەزراوەی فڕۆکەسازی شاھانە٠لێکۆڵینەوەی کرد دەربارەی دیزاینەکانی تۆرباینی تەوەرەیی٫ کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت کە توانا بدات بە شەفت لەوێشەوە بۆ پڕۆپێلەر٠ لە ساڵی ١٩٢٩ بەدواوە فڕانک ویتڵ دەستیکرد بەکارکردن لە دیزاینەکانی تۆرباینی سەنتەریفیوجل کە ھێزی پاڵنەری جێت بە پوختی دەگوازێتەوە٠

یەکەم توربۆپرۆپ لە جیھان دیزاین کرا لە لایەن ئەندازیاری میکانیکی ھەنگاری جیندراسک کە بیرۆکەی توربۆپرۆپی بڵاو کردەوە٠ ئەندازیار جیۆرجی جێندراسک لە ساڵی ١٩٢٨ و لە ١٢ی ٣ی ١٩٢٩ خاوەندارییەتی داھێنانەکەی کرد٠ لە ساڵی ١٩٣٨پێوەرێکی بچووکی (١٠٠ تونای ئەسپ؛ ٧٤٬٦ کیلۆوات) تۆرباینێکی گەورەتری گازی ئەزموونی Jendrassik Cs-1 بە پێشبینیکردنی ١٠٠٠ bhp، بەرھەمھێنراو تاقیکرایەوە لە کارەکانی گانز لە بوداپێست لە نێوان ١٩٣٧ و ١٩٤١. کە ئەوەش دیزاینی لێشاوی ھێڵی بوو لەگەڵ ١٢ کۆمپرێسەر و ٧ تۆرباین لە چەند قۆناغێکدا، ژوورێکی سوتانی ئەڵقەیی و چەند جۆرێکی تازە و نوێ٠ یەکەم کارپێکردنی لە ١٩٤١ بوو، کێشەکانی ژووری سوتان سنووردار بوو، بەرھەمی ٤٠٠ bhp بوو، لە ساڵی ١٩٤١ بزوێنەرەکان تەرخانکرابوون بۆ جەنگ، کارگە گۆڕا بوو بۆ بەرھەمھێنانی بزوێنەری زۆر٠ یەکەم بزوێنەری توربۆپڕۆب لە جیھاندا کە زۆرتری ژمارەی لێبەرھەم ھات دیزاینکرا لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی، ماکس ئەدۆلۆف میوڵەر لە ساڵی ١٩٤٢.

پەڕگە:Rolls-Royce RB50 Trent Turboprop On Test Rig At Hucknall.jpg
بزوێنەری[بەستەری مردوو] ڕۆلس ڕۆیز مۆدێلی RB.50 لەسەر سەکۆی تاقیکردنەوە لە ھوکناڵ، مانگی ٣ ساڵی ١٩٤٥ ٠

یەکەم ناوھێنانی بزوێنەرەکانی جۆری توربۆپڕۆب لە ڕاگەیاندنە گشتییەکان لە شوباتی ساڵی ١٩٤٤ بوو، لە فڕینی فڕۆکەوانی بەریتانی دەرچوو، لەو بڵاوکردنەوەیە زانیاری ورد و نەخشەکێشانی خرابووەڕوو کە داھاتووی ئەم جۆرە بزوێنەرانە چۆن دەبێت٠ یەکەم بزوێنەری توربۆپڕۆب ی بەریتانی ڕۆڵس ڕۆیسی RB.50 بوو کە لە دێروێنت ٢ کە بەسترابوو بە گێڕ و کۆمپانیای ڕۆتۆڵ ٧ پێ ١١ ئینچ (٢٬٤١متر) کە پڕۆپێلەری ٥ بلەیدی بوو٠ دوو ترێنت بەسترابوون بە فڕۆکەی جەنگی گلۆستەر میترۆ ئی ئی ٢٢٧، بەمەش بوو بەیەکەم فڕۆکەی خاوەن بزوێنەری توربۆپڕۆب کە تەنھا مەبەستی تاقیکردنەوە

فڕۆکەی[بەستەری مردوو] جۆری Kuznetsov NK-12 تا ئێستاش بە تواناترین جۆری توربۆپڕۆب

یەکێتیی سۆڤیەت لە جەنگی دووەمی جیھانی ئەڵمانیا پەرەیدا بە جەنکەرس مۆتۆرنوێرک (Junkers Motorenwerke)، لە ھەمانکاتدا بی ئێم دەبڵیو، ھێنکڵ ھێرز Heinkel-Hirth و دایملەر بێنز Daimler-Benz پەریاندا و چەند بەشێکی دیزاینەکەیان تاقیکردەوە٠ لە کاتێکدا یەکێتیی سۆڤیەت تەکنەلۆژیایی ھەبوو کە فڕەیمی ھەوای دروستبکات بۆ فڕۆکەی فیشکەداری جەنگی بەراورد بە بۆینگی بی ٥٢ ستراتۆفۆتریس B-52 Stratofortress, لە جیاتی ئەوە فرۆکەی توپۆلیڤ تی یو -٩٥ Tupolev Tu-95 بەرگریان بەرھەمھێنا، کە تونایپێدرابوو بە توربۆپڕۆبس کوزنێتسۆڤ ئێن کەی-١٢ Kuznetsov NK-12، کە ھەشت پڕۆپێلەری لەگەڵ ھاوپێچ کرابوو بە ڕەچاوکردنی خێرایی دەنگ و بۆ گەیشتن بە بەرزترین خێرایی ٥٧٥ میل لە کاتژمێرێکدا، خێراتر لە زۆربەی فڕۆکە دروستکراوەکانی ئەوسەردەمە و بەراورد بە فیشکەدارەکان بۆ زۆرترین ئەنجامدانی ئەرک، بەرگەرگرتن خزمەت دەکات وەک سەرکەوتوترین ماوەدرێژی و جەنگی زەمینی و فڕۆکەی چاودێریکردن ھێمای توانای یەکێتیی سۆڤیەت بوو لە ھەموو سەدەی بیستدا٠ ئەمریکا کە بە ھەمانگی لە توربۆپڕۆبی خولاوە ی بزوێنەری وەک جۆری ill-fated دوو بزوێنەری وەک ئەلیسۆن تی ٤٠ Allison T40، لە بنەڕەتدا دوو جووتی دوانی ئەلیسۆن تی ٣٨، بزوێنەری توربۆپڕۆب پەروانەکانی کۆنترا کار پێدەکات لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٠ کاندا وەک جۆری تی ٤٠ وەک Convair R3Y Tradewind کە لەسەر کەشتی دەفری ھەرگیز نەچووە بواری خزمەتی دەریایی ئەمریکا٠

یەکەم بزوێنەری توربۆپڕۆبی ئەمریکی جۆری جەنەڕاڵی کارەبایی General Electric XT31 و ئێکسپی ٨١٫ یەکەم بەکارھێنانی ئەزموونی کۆنسۆلیدەیتد ڤۆلتی ئێکسپی ٨١، یەکەم فڕینی لە دێسەمبەری ١٩٤٥ بوو، یەکەم ئاوێتەبوونی توانای توربۆپڕۆب و توربۆجێت٠ تەکنەلۆجیاو دیزاینی پێشوتری ئەلیسۆن تی ٣٨ پەرەیپێدرا بۆ ئەلیسۆن تی ٥٦ لەگەڵ جۆری تی ٥٦ئێس بەکارھێنرا بۆ توانادارکردنی لۆکھید ئەلیکترا ی ھێڵی ئاسمانی، کە پەترۆلی بواری سەربازییەکەی وەرگیرابوو لە پی-٣ ئۆریۆن، بەشێوەیەکی فراوان بەکار ھات بۆ بەرھەمھێنانی سی-١٣٠ ھیرکلوس بۆ پیشەسازی گواستنەوەی سەربازی٠ یەکێک لە زۆرترین بەکارھێنانی بەرھەمی بزوێنەری جۆری توربۆپڕۆپ لە بواری فرۆکەوانی شارستانیدا بووە وەک بزوێنەری پڕات و ویتنی پی تی ٦ ٠

یەکەم تۆرباینی توانادار، ھێلیکۆپتەری شەفتی جوڵێنەر جۆری کامان کەی-٢٥٥ بوو، کە پەرەپێدراوی چارڵز کامان کەی-١٢٥ سینکڕۆپتەر کە بەکاردەھێنرێ بۆ بۆینگ تی٥٠ بزوێنەری توربۆشەفت بۆ جوڵاندنی لە ١١ ی دێسەمبەری ١٩٥١ ٠

باڵەفڕی[بەستەری مردوو] گواستنەوەی سەربازی لەسەروی ٢٥٠٠ Lockheed C-130 Hercules دروستکراوە

بەراورد بە توربۆفان، توربۆپڕۆب چوستی زۆر زیاترە ئەگەر خێرایییەکەی ٧٢٥ کم\کاتژمێر (٤٥٠ میل\کاتژمێر؛ ٣٩٠ گرێ)بێت، چونکە خێرایی ژێتی پڕۆپێلەر (سوتاو) ڕێژەیەکی کەمە. توربۆپڕۆبی ھێڵی ئاسمانییە تازەکان بەھەمان خێرایی دەڕۆن و جوڵەیانپێدەکرێ، کە ھاوشێوەی ھێڵی ئاسمانی (regional jet) خێریی جوڵە دەکەن بەڵام بۆ ھەر گەشتیارێک دوو لە سێ بەشی سوتەمەنی دەسوتێنن، ھەرچۆنێک بێت بەراورد بە توربۆجێت (turbojet) (کە توانای ھەیە بە ئاستێکی زۆر بەرز گوزەر بکەن بەھۆی چوستی سوتەمەنییەکەی) سەقفێکی زەمەنی کەمتری ھەیە.

بیچ[بەستەری مردوو] کینگ ئایەر و سوپەر کینگ ئایەر دوو جۆری فڕۆکەی بازرگانی توربۆپڕۆب بوون کە ئاوێتەی ٧٬٣٠٠ نموونەی مانگی ئایار ی ٢٠١٨

بەراورد بەو بزوێنەرانەی کە بە پستۆن کار دەکەن، ڕێژەی توانا بۆ بارستاییان زیاترە (توانای ھەیە بە ماوەیەکی کەمتر بەرزبێتەوە) توانای بەرگە گرتنیان زۆرە و خەرجیان کەمە

بزوێنەرەکانی توربۆپڕۆب بەگشتی بەکاردەھێنرێت لە فرۆکەی بچوکی خێرایی خوار دەنگ بەڵام توپۆلیڤ تی یو-١١٤ دەتوانێت بگات ٤٧٠ ک ن (٨٧٠ کم\کاتژمێر، ٥٤١ میل\کاتژمێر)٠ فرۆکەی سەربازی گەورە وەک توپۆلیڤ تی یو-٩٥، فرۆکەی شارستانی وەک لۆکھید ئێڵ-١٨٨ ئیلێکترا ش تواناپێدراوی توربۆپڕۆپ٠ ئایەربەسی ئەی ٤٠٠ ئێم تواناپێدراوە بە چوار یۆرۆپڕۆپ بزوێنەری (تی پی ٤٠٠)، کە دووەم بە تواناترین بزوێنەرەکانی جۆری توربۆپڕۆبن کە بەرھەمھێنراون، لە دوای کوزنێتسۆڤ ئێن کەی-٢ کە توانای ١٥٠٠٠ ئەسپە٠

لە ساڵی ٢٠١٧، بەربڵاوترین بزوێنەرەکانی جۆری توربۆپڕۆپ کە لە خزمەتدابوون ئەی تی ئاڕ ٤٢\٧٢ (٩٥٠ فرۆکە)، بۆمباردیەر کیو٤٠٠(٥٠٦)، دیھاڤیلاند کەنەدا داش ٨–١٠٠\٢٠٠\٣٠٠(٣٧٤)، بیچکڕافت ١٩٠٠(٣٢٨)، دیلیس٠(ھاڤیلاند کەنەدا دی ئێچ سی-٦ توین ئۆتەر(٢٧٠) ساب ٣٤٠ (٢٢٥) زۆر بڵاو بوون و تەمەنیشیان زۆر بووە لەوانە بی ئەی ئی جێت ستریم ٣١،EMB 120 Brasilia, Fairchild Swearingen Metroliner, Dornier 328, Saab 2000, Xian MA60, MA600 and MA700, Fokker 27 and 50.)

بازرگانی پیشەسازی فڕۆکە کە زۆر بڵاو بوون ئەم جۆرانە بوون Piper Meridian, Socata TBM, Pilatus PC-12, Piaggio P.180 Avanti, Beechcraft King Air and Super King Air. لە ئەپڕێڵی ٢٠١٧ نزیکەی ١٤٣١١ فرۆکەی بازرگانی جۆری توربۆپڕۆب لە جیھاندا ھەبووە٠

توانای بەرگەگرتن[دەستکاری]

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦، ئەی تی ئێس بی چاودێری ٤١٧ ڕوداوی فرۆکەی توربۆپڕۆبی کردووە، ٨٣ ڕوداو لە ھەر ساڵێکدا، زیاتر ١٬٤ میلیۆن کاتژمێر فرین، ٢٬٢ ڕوداو لە ١٠٠٠٠ کاتژمێر فرینێکدا، لەوێ ڕوداوی ترسناک ھەبوون ەک پەککەوتنی بزوێنەر، نیشتنەوەی ناچاری بەیەک دانە بزوێنەر سێسنا ٢٠٨ کاراڤانس، چوار ڕووداوی ترسناکی ئاست مامناوەند و ٩٦٪ ترسناکی ئاست بچووک و برینداربوونی بچووک لە ئەنجامی پەککەوتنی بزوێنەر پێکدادانی فرۆکەی کشتوکاڵی، پێنچ ڕووداوی لە کاری ئاسمانی کە چواریان کشتوکاڵی و یەکیان لە ئەمبوڵانسی ھەوایی

بزوێنەرەکانی ئێستا[دەستکاری]

ھەموو مۆدێلەکانی فرۆکەکانی جیھان لە ساڵانی ٢٠٠٥–٢٠٠٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]