توانای دابەشبوون
ڕواڵەت
توانای دابەشبوون[١] جۆرێک پەیوەندیی بیرکارییە لە نێوان دوو ژمارەی تەواو، بە ژمارەیەک دەوترێت توانای دابەشبوونی ھەیە، بەسەر ژمارەیەکی تردا، کاتێک ئەنجامی دابەشکردنەکە ژمارەیەکی سروشتی بێت و ماوەکەی سیفر بێت، بۆ نموونە ٨ توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٤دا. توانای دابەشبوونی ھەندێک ژمارە ڕێسای ھەیە، بۆ نموونە ئەگەر ژمارەیەک سەرجەمی ڕەنووسەکانی لە چەندجارانی ٩ بێت ئەوا توانای دابەشبوونی دەبێت بەسەر ٩دا.
- ژمارەیەک توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٢دا، ئەگەر ڕەنووسی یەکانی جووت بێت.
- ژمارەیەک توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٣دا، ئەگەر سەرجەمی ڕەنووسەکانی توانای دابەشبوونی ھەبێت بەسەر ٣دا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی- بەرگی دووەم چاپی ھەشتەم
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توانای دابەشبوون تێدایە. |