تراودل یۆنگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تراودل یۆنگە
بە ئەڵمانی: Traudl Junge
لەدایکبوون١٦ی ئازاری ١٩٢٠
میونشن، ئەڵمانیا
مردن١٠ی شوباتی ٢٠٠٢(٢٠٠٢-٠٢-١٠) (٨١ ساڵ ژیاوە)
میونشن، ئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونGertraud Humps
ھۆی مەرگشێرپەنجەی سییەکان
شوێنی ناشتنمیونخ
ھاوسەرHans Hermann Junge
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەmemoirist، وێنەکێش، secretary
دانیشتوویمیونخ
دەستپێکی چالاکی١٩٤٢
شاکارەکانUntil the Final Hour
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

تراودل یۆنگە (بە ئەڵمانی: Traudl Junge) (١٦ی ئازاری ١٩٢٠ - ١٠ی شوباتی ٢٠٠٢) - ناوی ڕەسەن: گیرتراود ھوومپس - بچووکترین سکرتێری شەخسی ھیتلەر بوو لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٢ تا نیسانی ١٩٤٥.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

گیرتراود لە شاری میونشن (باڤاریا) لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی شەراب ساز و مولازمێک لە سوپای یەدەگ، ماکس ھوومپس و ھەوسەرەکەی بەناوی ھێلدیگارد (لەدایکبووی زووتمان). خوشکێکی ھەیە بە ناوی ئینگە کە لە ساڵی ١٩٢٣ لەدایکبووە.

چیرۆکی ژیانی لە کتێبی تا دوا سەعاتدا بڵاوکراوەتەوە، کە گیرتراود لەگەڵ میلیسا مۆلەر نووسیوویەتی، تێیدا چیرۆکی منداڵی تا سەرەتای کارەکانی لەگەڵ ھیتلەر لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا نووسراوە.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٢، یۆنگە ئەرکی کارکردنی وەک سکرتێری شەخسی ئەدۆلف ھیتلەر پێسپێردرا.

کارکردن لەگەڵ ھیتلەر[دەستکاری]


تراودل پاش دەیان ساڵ ئەمەی گوت، ھەروەھا وتی کە زۆر ھەست بە تاوانباری دەکات «چونکە حەزی لە گەورەترین تاوانبار بووە کە تا ئێستا ھەبووبێت».

یۆنگە وتی: «دان بەوەدا دەنێم کە سەرسام بووم بە ھیتلەر، کارکردن لەگەڵیدا خۆش بوو و وا مامەڵەی لەگەڵدا دەکردم وەک ئەوەی کچی بم. ھەموو ھۆشدارییەکانی ناخم پشتگوێ خست و تا کۆتاییە خەمناکەکە چێژم وەرگرت لەگەڵیدا. ئەوەی من پێم خۆش بوو قسەکانی نەبوو، بەڵکو شێوازی قسەکردن و کارکردنی بوو».

بە ھاندانی ھیتلەر، یۆنگە لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٣ لەگەڵ ئەفسەری یەکەی نوخبەی نازی ھانس ھێرمان (١٩١٤–١٩٤٤) ھاوسەرگیری کرد، کە لە شەڕدا کۆچی دوایی کرد. یۆنگە لەلای ھیتلەر لە بەرلین، لە بێرگۆف لە برێختسگادن، لە لانەی گورگ لە پرووسیای ڕۆژھەڵات کاری دەکرد و دواجار لەگەڵیدا گەڕایەوە بەرلین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ھیتلەر حەزی لە لێکردنەوەی گووڵەکان نەبوو، چونکە نایەوێت «بە تەرمی مرۆڤ دەور بدرێت». ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیتلەر لە ڕۆژانی کۆتایی خۆیدا کاتەکانی بە مەژغووڵی بەسەر بردووە و کەم قسەی کردووە.

بەرلین ١٩٤٥[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٥ یۆنگە لەگەڵ ھیتلەر لە بەرلین بوو. دوا وەسێتنامەی ڕۆژ و نیوێک پێش خۆکوشتنی لە فووھر نووسراوە. یۆنگە نووسیوویەتی کە کاتێک لە ٣٠ی نیساندا لەگەڵ منداڵەکانی گۆبێلز یاری دەکرد، «لەناکاو گوێمان لە تەقەیەک بوو، بە دەنگی بەرز و زۆر نزیک. بێدەنگی زاڵ بوو بەسەرماندا. دەنگدانەوەکەی لە ھەموو ژوورەکاندا دەنگی دەدایەوە. ھیلمۆتی کوڕی گۆبلز ھاواری کرد» پێکانێکی ڕاستەوخۆ! «بێ ئەوەی بزانێت کە قسەکەی ڕاستە، فووھر مرد».

لە یەکەمی ئایاردا، یۆنگە لەگەڵ گرووپێک بە سەرۆکایەتی لیوای یەکەکانی نوخبەی نازی ویلھێلم موونکە لەگەڵ فڕۆکەوانی تایبەتی ھیتلەر ھانس باوەر، و فەرماندەی پاسەوانی شەخسی ھیتلەر ھانس ڕاتینھوبەر، و سکرتێرەکەی گێردا کریستیان، سکرتێر ئیلسە کرووگەر، چێشتلێنەری ھیتلەر کۆنشتانزە مەنزیارلی و دکتۆر ئێرنست-کۆنتەر شینک ژێرزەمینی فووھریان جێھێشت. بەیانی ٢ی ئایار سەربازانی سۆڤیەت پاشماوەی گرووپەکەمانیان دۆزیەوە کە لە ژێرزەمینی شۆنھاوسێردا خۆیان حەشاردابوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تراودل يونغه»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٣.