تایپ ٩٠ (تانک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی تانکی تایپ ٩٠

تایپ ٩٠ بە(ئینگلیزی: Type 90) تانکێکی سەربازی وڵاتی ژاپۆنە وە درووستکراوی ساڵی ١٩٧٥ە بەیارمەتی وڵاتی ئەڵمانیە.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٥ دا ئەرتەشی ژاپۆن خوازیاری تانکێک بوو کە بتوانێت لە بەرامبەر تانکە نوێیەکانی یەکێتی سۆڤیەت دا بوەستێت. بۆیە لە ساڵی ١٩٧٦ دا کۆمپانیای (Mitsubishi) دەستی کرد بە دروست کردنی تانکێکی نوێ بە ھاوکاری کۆمپانیاکانی Fujitsu و AEC . تالە ساڵی ١٩٨٠دا یەکەمین نموونەی تانکەکە بۆ تاقیکردنەوە ئامادە کرا. هاوکات دوو کۆمپانی بەناوبانگی ئاڵمانیش بە ناوەکانی 'Krauss-Maffei و MaK یارمەتی ژاپۆنیاندا لە دروست کردنی تانکەکەدا. نموونەی یەکەمی تانکەکە تۆپێکی ١٢٠ م‌م ی ، دروستکراوی ژاپۆنی لەسەر بوو، لە ساڵەکانی ١٩٨٢ و ١٩٨٤دا ھەندێک گۆڕانکارییان ھێنا بەسەر نەخشەی تانکەکەدا، لەوانە گۆڕانی رواڵەتی زرێی کامپۆزیت بوو. وەلە ساڵی ١٩٨٦ دا مودێلی نوێ کە زۆر لە تانکی بەناوبانگی ئاڵمانی بە ناوی لێئۆپارد 2 دەچوو دروست کرا، ئەم مودێلە نوێیە تۆپێکی ١٢٠ م‌م ی ئاڵمانی (Rheinmetall)ی لەسەر بوو. دوای ئەم تاقیکردنەوە و گۆڕانکارییانە مودێلی کۆتایی تانکەکە بە ناوی Type 90 لە ساڵی ١٩٨٩ چووە ناو ھێڵی پرۆداکشێن و دروست کردنەوە.

سیستەمی تەعلیقی ئەم تانکە بە با ئیش دەکات و دەتوانێت 200 تا 600 م‌م بەرزی خۆی کەم کاتەوە. ئەم کارە بۆ خۆ پاراستن لە گولەی دوژمن بەسوودە.

لە نێوان ساڵەکانی 1989 تا 2008 دا 341 تانکی لەم جۆرە دروست کرا. تانکی تایپ 90 لە بەراورد لەگەڵ تانکەکانی ئابرامز ئێم 1 ئی 1 یان لێئۆپارد 2 ئی 4 ، تانکێکی سەرتر نەبوو، بەڵام کەمتریش نەبوو.

زانیاری[دەستکاری]

کێشی ئەم تانکە 90 تۆنە و پێویستی بە 3 کەسە بۆ کارپێکردن، پڕھەژمار ترین تانکی نێو ئەرتەشی ژاپۆنە. ئەم تانکە کۆمپیۆتەرێکی 32 بیتی لەسەرە کە کە دەتوانێت زۆر بە دەقیقی دووری ئامانجەکان بە سیستەمی لەیزر بەدەست بھێنێت، ئەم سیستەمە تا 5000 مەتر بە جوانی ئیش دەکات، خۆی ئۆتۆمات لوولەی تانکەکە دەچەرخێنێت بۆ ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت. ئەم کارانە ھەموو بە دەستی ئەو کۆمپیۆتەرە ئەنجام ئەدرێن کە لەسەر تانکەکەیە، ئەم کۆمپیۆتەرەش لە چەند سێنسۆر (Sensor) کەڵک وەردەگرێت کە زانیاری دەرەوەی تانک و ھەروەھا خودی تانکەکەی بۆ کۆ دەکەنەوە. ئەم تانکە دەتوانێت لە 3 کیلۆمەترییەوە ئامانجەکانی بە وردی بپێکێت، دەتوانێت ھەم لە کاتی وەستان و ھەم لە کاتی ڕیشتندا ئامانجی وەستا و ھەروەھا ئامانجی لە حاڵی ھاتوچۆشدا بپێکێت، تۆپی ئەم تانکە خۆی ئۆتۆمات گولەکان دەگۆڕێت، بۆیە پێویستی بە کەس نییە کە گوولەکانی بۆ دانێت و پووکەکان لابات.

زانیاری گشتی[دەستکاری]

  • وڵات : ژاپۆن
  • ساڵەکانی بەرھەمھێنان : 1989 – 2009
  • کێش : 50.2 تۆن
  • درێژی : 9.76 مەتر
  • پانی : 3.43 مەتر
  • بەرزی : 2.34 مەتر
  • سەرنشین : 3 کەس
  • زرێ : سرامیکی مادولار / زرێی کامپۆزیت
  • چەک : تۆپی 120 م‌م – تیرھاوێژی 7.62 م‌م – تیرھاوێژی 12.7 م‌م
  • مەکینە : Mitsubishi 10ZG 10-cylinder
  • مەودای کارکردن : 400 کیلۆمەتر
  • خێرایی : 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • بەھا : نزیکەی 7.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

سەرنشینان[دەستکاری]

  • شۆفیر لەلای چەپەوە دادەنیشێت و لە دەلاقەیەکەوە کە دەرەوەی پێ دەبینرێت بینینی ھەیە، کاتێکیش کە پەنجەرەکە دەبەستێت دەتوانێت بە ٣ پێریسکۆپ (periscope) دەرەوە سەیر بکات، دەکرێت بینینی شەوانە لەسەر پریسکۆپەکان دانرێت.
  • فەرماندە لە لای ڕاستەوە دادەنیشێت و بە پریسکۆپێک کە ١٨٠ پلە دەسوڕیت دەتوانێت بە شێوەی پارۆناما دەرەوەی تانکەکە ببینێت. پریسکۆپی فەرماندە سیستەمی بینینی گەرمایی ھەیە دەتوانێت تا ١٠ ئەوندە زووم بکات. ھەروەھا دەلاقەیەکی چکۆلە لە لای سەر فەرماندەوە ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە خێرایی دەوروبەری تانکەکە چاولێکات.
  • نەفەری سێھەم، تۆپچیە لەلای چەپی بورجەکی تانکەکەوە، لە دەرچەیەکەوە نیشانەدەگرێت کە بینینی گەرمایی ھەیە و دەتوانێت تا ١٠ ئەوندە وێنەکان گەورە کاتەوە سەیری دەرەوە دەکات. تۆپچی مۆنیتۆرێکی ڕەنگی لەبەردەستدایە، سیستەمی کۆنترۆڵی ئاگری ئەم تانکە دەتوانێت بە شێوەی خودکار ئامانجەکانی ڕاو بکات و بە دوایاندا بڕوات.

چەکەکان[دەستکاری]

چەکی سەرەکی ئەم تانکە تۆپێکی 120 م‌م، دروست کراوی کۆمپانیای Rheinmetall ی ئاڵمانییە کە یەکێکە لە باشترین گوولە تۆپەکانی تانک لە جیهان. ئەم تۆپە لە ژێر لایسنس دا لە ژاپۆن دروست دەکرێت. پێشتر ژاپۆن خۆی تۆپێکی بۆ ئەم تانکە دروست کردبوو کە ئەوندەی ئەو تۆپە ئاڵمانییە باش نەبوو، بۆیە گۆڕییان.

کۆپانیای Mitsubishi ھەندێک گۆڕانکاری ھانی بەسەر تۆپی ئەم تانکە دا، لەوانە سیستەمێکی ئۆتۆماتی گولە دانانە، ئەم سیستەمە زۆر لەو سیستەمە دەچێت کە لەسەر تانکی لێکرێکی فەڕانسی (Leclerc) سوارە.

بەو شێوەیە گولەکان لە دواوەی تانکەکەدا لە دانراون و سیستەمەکە خۆی ئۆتۆمات لە ناو تۆپەکە ئەیانچنێت. ئەم شێوازە زۆر لە نموونە ڕووسیەکەی کە لە تانکەکانی T-72 و T90 بەکارھاتووە باشترە، چونکە جبەخانەکە پارێزراوترە.

ئەم سیتەمە دەتوانێت ھەر 6 چرکە جارێک تۆپەکە پڕ کاتەوە و لە ھەر خولەکێک دا دەتوانێت 10 گولە بھاوێژێت. دوای ھەر ھاویشتنێک تۆپەکە دەبێ بگەڕیتەوە سەر دەرەجەی سفر بۆ ئەوەی دووبارە پڕ بکرێتەوە. تۆپی تانکەکە 10 دەرەجە ڕووبەخوارەوە و 15 دەرەجە ڕووبەسەرەوە دەچەرخێت. گولەی جی ئێم 33 کە لەڕووی گولەی دی ئێم33 ئوروپی دروست کراوە دەتەقێنێت. وە گولەکە دەتوانێت لە دووری ٢٠٠٠ مەتریەوە زرێی ٥٦٠ م‌م ی ببڕێت و بە خێرایی ١٦٥٠ مەترلەچرکەیەکدا بڕوات.

جۆرێکی تری گولەی ئەم تانکە، جی ئێم 12 ئی1 ە کە دەتوانێت ٦٠٠ م‌م زرێ کون بکات.

سیستەمی ئاگرباران ئەم تانکە توانایی تەقە کردنی دەقیقی تا دووری ٤٠٠٠ مەتر ھەم لە ڕۆژ و ھەم لە شەودا ھەیە، ھەروەھا سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆماتی لوولە، دەتوانێت کاتێک کە تانکەکە بە خێرایی 35 کیلۆمەترلەکاتژمێرێکدا دەڕوات بە وردی ئامانجەکانی بپێکێت. لەپاڵ تۆپی سەرەکی تانکەکەدا، تیرھاوێژێکی 7.62 م‌م و تیرھاوێژێکی قورس بە کالیبەری 12.7 م‌م لە جۆری برۆنینگی ئێم 2 ھەیە.لە ناو جبەخانەی ئەم تانکە دا 35 گولەتۆپ بۆ تۆپی سەرەکی و 2000 گولە بۆ تیرھاوێژی 7.62 و 1500 گولە بۆ تیرھاوێژی قورس ھەیە.

پارێزگاری[دەستکاری]

ئەم تانکە زرێی مادولاری کامپۆزیتی ھەیە کە لە لایەن کۆمپانیای کیۆتۆ دروست کراوە و زۆر لە زرێی تانکی لێئۆپاردی 2 ئی و 4 ئی دەچێت. زرێ پارێزگاری پێویست لە کەسانی ناو تانکەکە دەکات. بەپێی ستانداردەکانی کاتی دروست کردنی ئەم تانکە لە سەرەتاکانی 1990 دا خۆڕاگری زرێی ئەم تانکە زۆر باش بوو و لەگەڵ لێئۆپاردی 4ئی دەھاتەوە.

مادولار بوونی زرێی ئەم تانکە بەو مانایەیە کە دەکرێت زرێی تانک بەھێز بکرێت و بگۆڕدێت.

بزوێنەر[دەستکاری]

ئەم تانکە مەکینەیەکی دیزڵی میتسۆبیشی ١٠ جی زێدی لەسەرە. ئەم مەکینە ١٠ سیلەندەرە، وە بزوێنەرەکەی ٢١٥٠٠ سی‌سییەو توانای ١٥٠٠ ئەسپی ھەیە. گێڕباکسی ٤ گێر ڕووبە بەرەوە و ٢ گێڕ بە دواوەی ھەیە. دەکرێت لە 20 خولەکدا مەکینەی ئەم تانکە بگۆڕدێت، زۆرترین خێراییشی 70 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

کارکردن تێیدا[دەستکاری]

تانکەکە بە پێچەوانەی جۆرەکانی تری تانکەکانی ئابرامز یان لێئۆپارد، ژاپۆن حازر نەبوو لەوە زۆرتر پرۆژەی ئەم تانکە پشتیوانی بکات و گۆڕانکاری زۆرتری بەسەردا بھێنێت. ھەر بۆیە ئێستا ژاپۆن پرۆژەیەکی نوێی دەست پێ کردووە بۆ دروست کردنی تانکێکی پێشکەوتوو بە ناوی Type 10 یان تانکی TK-X کە تا ئێستا زۆر کەمی لێ دروست کراوە بەڵام زۆر باشتر و پێشکەوتوترە.

ڕکابەرەکان[دەستکاری]

هەندێک لە مۆدێلەکانی تانکی وڵاتانی تر کە ڕکابەری لەگەڵ جۆری تایپ ٩٠دا دەکەن:

  • Challenger 2 : British main battle tank
  • Type 96 : Chinese main battle tank
  • Leopard 2 : German main battle tank
  • T-90 : Russian main battle tank
  • M1 Abrams : US main battle tank
  • K1 88-Tank : South Korean main battle tank
  • PT-91M : Polish main battle tank
  • AMX Leclerc : French main battle tank

پەراوێزەکان[دەستکاری]