ئەستێرەگەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
هەڵە تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
|||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
'''ئاسمانگەڕ''' ({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ئاسمانگەڕین، چووبێتە بۆشاییی دەرەوەی جەوی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref> |
'''ئاسمانگەڕ''' ({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ئاسمانگەڕین، چووبێتە بۆشاییی دەرەوەی جەوی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref> |
||
ئەم وشەیە بە |
ئەم وشەیە بە تایبەتی بە ئاسمانگەڕە پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە فەزا. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی فەزایی کە تەجروبەی گەشت بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک ئاسمانگەڕ سەیر دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت مسافیرانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو ئاسمانگەڕ ناو لێ دەبرێن.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر=https://fa.wikipedia.org/wiki/فضانورد|سەردێڕ=فضانورد|زمان=فارسی|سەردان=٦ی ٦ی ٢٠٢٠}}</ref> |
||
== یەکەمینەکان لە ئاسمانگەڕیدا == |
== یەکەمینەکان لە ئاسمانگەڕیدا == |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٠٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ئاسمانگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ئاسمانگەڕین، چووبێتە بۆشاییی دەرەوەی جەوی زەوییەوە.[١] ئەم وشەیە بە تایبەتی بە ئاسمانگەڕە پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە فەزا. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی فەزایی کە تەجروبەی گەشت بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک ئاسمانگەڕ سەیر دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت مسافیرانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو ئاسمانگەڕ ناو لێ دەبرێن.[٢]
یەکەمینەکان لە ئاسمانگەڕیدا
یەکەمین گیانلەبەر لە فەزا
یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە فەزادا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩٦٧ی زایینی، تەنیا یەک مانگ پاش فڕینی سپوتنیک-١ و دەستپێکی ڕەسمی سەردەمی فەزا، بە کەشتی فەزاییی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرا خولگەی زەوی. لەم فڕینەدا کە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکیشیدا بۆ دروستکردنی سیستمەکانی پاڵپشتیی لەش قەومابوو کەشتییە فەزایییەکە بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]
یەکەمین مرۆڤی ئاسمانگەڕ
یەکەمین ئاسمانگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئاسمانگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە ئاسمانگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.
یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ
یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٦٣ دا بە کەشتیی فەزاییی ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە فەزادا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە فەزاوە چونکە لەدوای فڕینەکەی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمانی سۆڤیەتەوە.
یەکەمین ئاسمانگەڕی عەرەب
شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی فەزایی دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.
یەکەمین گەشتیاریی فەزاییی ئێرانی
یەکەمین ژنی گەشتیاری ئاسمانی و یەکەمین ئێرانی لە فەزادا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی فەزاییی سایۆز تی ئێم-٩ چووە فەزا و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی فەزاییی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو. ئەو دەڵێ پێم باشترە کە لەجیاتی وشەی گەشتیاری ئاسمانی وشەی ئاسمانگەڕی ھاوڕێ بەکار بێنن بۆی.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
- ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک (ڕووسی).
- ^ داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).
ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |