بەھادین نووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەهادین نوری
بەھادین نووری


لەدایکبووە ١١ی شوباتی ١٩٢٧
قەرەداغ
وەفاتی کردووە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
سلێمانی
الجنسية کورد
پارتی سیاسی حیزبی شیوعی عێراق

بەھادین نوری (١١ی شوباتی ١٩٢٧ لە قەرەداغ - ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سلێمانی) کەسایەتییەکی سیاسیی چەپی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

بەهادین نووری

بەھادین لە ساڵی ١٩٢٧، لە گوندی تەکێ لە قەرەداغ لەدایکبوو. ئەو لە خێزانێکی ئایینی ھاتە دنیا بەوەی باوک و باپیری مەلا بوون، باوکی داوای لێکرد کە ببێتە مەلا بەڵام بۆخۆی چەپبوونی ھەڵبژارد. لە ١٩٤٦ پەیوەندی بە حیزبی شیوعی عێراقی کردووە، لە ساڵی ١٩٥٠ دەبێتە سکرتێری حیزبەکە، ماوەی چوار ساڵان لەو پۆستە ماوەتەوە.[٢] لە ١٣ی نیسانی ١٩٥٣ بۆ ١٩٥٨، لەلایەن دەسەڵاتی شاھانەی عێراقی دەستگیرکراوە، لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەممووز ئازادکراوە. لە ساڵی ١٩٨٤، حیزبی شیوعی بەجێھێشت.[٣] لە ١٩٩٤، حیزبی بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی دامەزراند بەڵام دواتر وازی لەوەش ھێنا.

لە ساڵی ٢٠١٨، کتێبێکی نووسی لەبارەی پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق، لەم کتێبە بەھادین تیشکی خستە سەر شەش ھەڵەی مێژوویی لەلایەن سەرکردەکانی کورد لەکاتی شۆڕشەکانی شاخ، ھەروەھا کتێبێکە بیرەوەرینامەیەکە کە لە چلەکانی سەدەی بیستەم دەست پێ دەکات هەتا ژیانی ئەمڕۆی بەھادین، کتێبەکە لە ھەولێر بەھۆی ناوەڕۆکەکەیەوە چاپنەکرا، دواتر لە سلێمانی چاپکرا.[٤][٥]

مردن[دەستکاری]

ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەھادین نوری بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

کتێب[دەستکاری]

  • پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق، ٢٠١٨
  • بیرەوەرییەکانی بەھادین نوری، ئابی ٢٠٠١
  • وێرانە
  • ڕۆژە سەختەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا بەھادین نوری لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی ڕووداو، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن سالار ڕەزا بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ بەھادین نوری پیاوێک لە جیاتی مەلایەتی بووە شیوعی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ژیان، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق[بەستەری مردوو]، شەن پرێس، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
  4. ^ کتێبی بیرەوەرییەکانی ھەشتا ساڵی تەمەنی بەھادین نوری چاپکرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی سەنتەری میترۆ ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ کتێبەکەی بەھادین نوری بڵاوکرایەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی وێستگە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨.