ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Washington Kurdish Institute
ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن
دامەزرانئەیلوولی ١٩٩٦
دامەزرێنەرنەجمەدین کەریم
شوێنی دامەزرانواشینگتن دی سی
وێبگەپێگەی فەرمی

ئینستیتیوتی کوردیی واشینگتن ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەیە کە تیشک دەخاتە سەر کورد و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٦ لە واشنتۆن دی سی لەلایەن نەجمەدین کەریمەوە دامەزراوە.[١] ئامانجەکانی بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری لەمەڕ پرسەکانی کورد و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پاڵپشتیکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نێو کورددا.[٢]

ھەروەھا لێژنەیەکی ڕاوێژکاری ھەیە کە لە شارەزایانی کوردناسیی وەکوو: مارتین ڤان بروینسەن، ئەمیر حەسەنپوور، مایکل چایت و عەباس وەلی پێک ھاتووە. ڕێکخراوەکە خولی زمانی کوردی لەسەر ئاستی سەرەتایی و پێشکەوتوو بۆ ھەردوو شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی پێشکەش دەکات.

مارتین ڤان بروینسەن ساڵی ٢٠٠٠ باسی لەوە کرد کە ئینستیتیوتی کوردی واشنتۆن "رۆڵێکی گرینگی ھەیە لە لۆبیکردنی سیاسی بەناوی کوردەوە.[٣]"

چالاکییەکان[دەستکاری]

  • ئاشناکردنی خەڵک بە کولتوور و مێژوو و ھەواڵی کوردی. (بۆ نموونە دابینکردنی پۆلی زمانی کوردی، بەرھەمھێنانی ھەواڵی پەیوەندیدار بە کورد و بڵاوکردنەوەی زانیاریی دیکەی پەیوەست بە کورد)
  • بەشداریکردن لە چالاکییە مرۆییەکان. (بۆ نموونە دابینکردنی چارەسەری پزیشکی، لێکۆڵینەوە و پەروەردە)
  • چالاکیکردن دژ بە ھەبوون، بڵاوبوونەوە و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
  • پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان.
  • بنیاتنانەوە و باشترکردنی توانا بۆ ڕێکخراوە ناحکومی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Institute, Washington Kurdish. "ABOUT US" (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "Najmaldin Karim | The Washington Institute" (بە ئینگلیزی).
  3. ^ Transnational Aspects of the Kurdish Question (بە ئینگلیزی). European University Institute, Robert Schuman Centre. 2000.