بەشدراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە ماتماتیکدا، به‌شدراوی ژمارەی تەواوی ، ژمارەیەکی تەواوە کە بەسەریدا دابەش دەکرێ و ھیچ ماوەیەک نامێنێتەوە. یانی گەر ھاتوو ژمارەی بەبێ ماوە بەسەر ژمارەی دابەش ببێت دەتوانین بڵێین به‌شدراوی ژمارەی ە.

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

بۆ نموونە به‌شدراوه‌کانی ژمارەی ١٢ دەکاتە ١، ٢، ٣، ٤، ٦، ١٢. بەلام ٥ نابێتە به‌شدراوی ١٢ چونکە کاتێک ١٢ دابەشی ٥ دەکرێت ئەوا ٢ ماوە یاخود باقی دەمێنێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی ھەموو ژمارەیەکی سروشتی دوو یان زیاتر ژمارەی به‌شدراوی ھەیە، و ژمارەی سەرەکی تەنیا دوو به‌شدراوی ھەیە.