بەرەھووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرەھووت ناوی چۆڵایی یان بیابانێکە لە حەزەرمەوت ھەڵکەوتوو لە وڵاتی یەمەنە کە لە داوێنە بورکانییەکانی ئەوە بیرێکی بەناوبانگ بەم ناوەیش ھەیە. لە گێڕانەوە ئیسلامییەکان وتراوە کە لەم بیرە ھەڵم و بۆنی ناخۆش ھەڵدەسێت و قووڵاییەکەی وایە کە کەس بە بنەکەی ناگات. لەبەر ئەمەیە لە وتە ئیسلامییەکان «بەرەھووت» بە خراپترین بیرەکانی سەر زەوی و شوێنی ڕۆحی بێخواکان زانیویانە.[ژێدەر پێویستە]لە گێرانەوە ئیسلامییەکان زەمزەم باشترین بیر و «بەرەھووت» خراپترین بیر ناودێرکراون. گڵکۆیەک لە نزیکی ئەم بیرەیە ھەڵکەوتوو کە موسڵمانان ئەوە بە گڵکۆی حەزرەتی ھوود دەزانن و لەمانگی شەعباندا دەبێتە زیارەتان. لە فارسیدا بە بیابانی زۆر وشک و برێنگ (قاقڕ) بە جۆری باو بیابانی چۆڵوھۆڵ دەڵێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]